هه‌په‌گه كوژرانی 14 سه‌ربازی توركیا‌و بریندربونی ژماره‌یه‌كی
دیكه‌ی له‌دو چالاكی گه‌ریلادا له باكورو باشوری كوردستان بڵاوكرده‌وه.
ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل(هه‌په‌گه) له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاوی كرده‌وه، هێزەکانمان
١٩ی نیسان سه‌عات ٢١:١٠ خولەک، لە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ، سوپای تورکیان لەسەر گردی
شەهید باگەر لە گردی کوردینە کردە ئامانج.
وتوشیه‌تی"هێزەکانمان لە دو قۆڵەوە سەنگەرەکانی دوژمنیان
کردە ئامانج و دواتر چونە سەر تەرمی سەربازەکانی دوژمن، زۆرێک لە سەنگەرەکان و سێ دەزگای
هاوبشتنی هاوەن بە تەواوەتی ڕوخێندران و ١٢ سەرباز کوژران، کە یەکێکیان فەرماندەی گردەکە
بوە، لەو چالاکییەدا ١٠ سەربازی دیکەش برینداربون، هەروەها لە کاتی چالاکییەکە زۆرێک
لە سەربازەکان هەڵهاتن، کە چارەنوسی سێ کەسیان دیار نییە."
هاوکات هێزەکانمان یەکێنەیەکی دوژمنیان لە سەر گردی کوردینە،
شەهید زەکی و پەترۆت کردە ئامانج، کە تا ئێستا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن
ڕون نەبوەتەوە.
هەپەگە باسی لەوەشکردوە "بەرەبەیانی دوێنێ سه‌عات
٠٥:٠٠، سوپای تورکیا بە فڕۆکە و تۆپ بە سەختی ناوچەکەی بۆردومان و تۆپباران کرد."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه سه‌باره‌ت به‌و پێكدادانه وه‌زاره‌تی به‌رگری
توركیا رایگه‌یاندبو كه تێیدا چوار سه‌ربازیان كوژراون و شه‌شی دیكه‌ش
برینداربون، به‌ڵام راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه داوای كردوه كه گه‌لی كورد
باوه‌ڕ به"هەواڵی ساختەی میدیاکانی تورک نەکەن".
هەپەگە هەروەها لەسەر چالاکییەکی گەریلا لە سیدەکانی باشوری
کوردستان ڕایگەیاندوە"هێزەکانمان دوێنێ سه‌عات ١٤:٣٠ خولەک، لە سیدەکانی باشوری
کوردستان، لەدژی یەکینەیەکی دوژمن لەسەر گردی لێلکان چالاکییەکیان ئەنجامدا و لە دو
قوڵەوەو حەشارگەی سەربازانی تورکیایان کردە ئامانج، لەو چالاکییەدا دو سەرباژ کوژران،
هەروەها دو چەکی بۆمب هاوێژ، کامێرایەک و ڕادارێک لەناوبران، سوپای تورکیا دەمەو ئێوارە،
بە تۆپ و هاوەن ناوچەکەی بۆردومانکرد و بە پشتیوانی هێلیکۆپتەرە جەنگییەکان کوژراو
بریندارەکانی لە ناوچەکە دورخستەوە."