حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
عێراق به‌پێویستی ده‌زانێت حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌ی بێت له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی عێراق له‌په‌یوه‌ست به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه
كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه
چاره‌سه‌ربكرێن.
ئاوێنه: به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ
یه‌كشه‌ممه، حه‌سه‌ن كه‌عبی له‌نوسینگه‌ی خۆی له‌به‌غدا پێشوازی كردوه له‌وه‌فدێكی
په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی
كوردستان كه بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی به‌غدا بۆ په‌رله‌مانه‌كانی وڵاتانی
دراوسێی عێراق، سه‌ردانی به‌غدایان كردبو.
كه‌عبی رایگه‌یاندوه كه به‌شداریی په‌رله‌مانی هه‌رێم له‌لوتكه‌ی به‌غدا
وێنه‌ی یه‌كێتی راسته‌قینه‌ی عێراقی بۆ وڵاتانی دراوسێ و هه‌مو جیهان ده‌رخست و به‌شداریی
په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌و لوتكه‌یه‌دا به سه‌ره‌تایه‌ك ناوبردوه كه هه‌ماهه‌نگییه‌كی
ئاست به‌رز له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستاندا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ماوه‌ی رابردو، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداو
هه‌رێم كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری هه‌ندێك هێزی ده‌ره‌كی و راگه‌یاندنه لایه‌نداره‌كانه‌وه
كه ئامانجیان دروستكرنی عێراقێكی ناسه‌قامگیر بو له‌ڕوی ئه‌منی و سیاسییه‌وه به‌ڵام
"ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی باش داده‌مه‌زرێنین."
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق جه‌ختی
له‌وه كردۆته‌وه كه پێویسته هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند بێت به رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ
حكومه‌تی ناوه‌ند له‌په‌یوه‌ست به هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و هه‌روه‌ها له‌په‌یوه‌ست
به به‌نده‌كانی بودجه‌و سه‌رجه‌م ئه‌و دۆسیانه‌ی كه به كێشه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو
ناوده‌برێن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه ئه‌و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوانه ده‌كرێت به گفتوگۆی
ئه‌رێنی نێوان لایه‌نه‌كان و دور له زمانی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك چاره‌سه‌ربكرێن.