چوار كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌ كاركێشایه‌وه‌
  2019-04-21       1265       

پاش ئه‌وه‌ی دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر‌ سێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌، ئه‌مڕۆش چوار كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری ئه‌و حزبه‌ ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌.

ئاوێنه‌: دوورۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ریه‌كه‌ له‌ سەلیم كۆیی و ئیسماعیل رەسوڵ و سەعید هەرکی‌، ئەندامانی‌ سەرکردایەتی‌ کۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ لە نامەیەکدا دەستلەکارکێشانەوەی‌ خۆیان لەو حزبە راگەیاند.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه‌) چوار كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێر ئه‌و حزبه‌ش ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌و پاڵپشتی خۆشیان بۆ ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ راگه‌یاند كه‌ ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و چوار كارگێڕ مه‌ڵبه‌نده‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێكهاتون له‌: کەمال ئەسکەندەر، حاجی محمد سماقولی، سەعدی مستەفا، کاروان خه‌لیل.

حاجی محه‌مه‌د سماقوڵی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و چوار كارگێڕ مه‌ڵبه‌نده‌ له‌هه‌ژماری خۆی له‌فه‌یسبوك نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یانی بڵاوكردۆته‌وه‌.

له‌ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌دا هاتوه‌"ئێمەی کارگێڕانی مەڵبەندی (۳)ی هەولێر لەبەرواری ۲۰۱۹/٤/۲۱ ەوە هیچ پەیوەندیەکی سیاسی ویاسایی مان بەکۆمەڵی ئیسلامی نەماوە."

وتوشیانه‌"لێرەوە پاڵ پشتیمان بۆ هەرسێ سەرکردایەتیە دەست لەکارکێشاوەکەی حزب دوپات دەکەینەوە بۆ خزمەتکردنی پڕۆژەیەکی ئیسلامی سەربەخۆ."

 


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×