بڕیاره حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی
چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه به یاوه‌ری وه‌فدێك له وه‌زیرانی کابینه‌که‌ی سه‌ردانی
سنه بکات.
ئاوێنه: به‌همه‌ن مورادنیا، پارێزگاری سنه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
ڕایگه‌یاندوه که ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆحانی خێراترکردنی ڕه‌وتی گه‌شه‌پێدانی پارێزگاکه‌یه
و ژماره‌یه‌کی زۆر له پرۆژه‌کانیش به سه‌ر ده‌کرێنه‌وه، ژماره‌یه‌ک له‌و پرۆژانه‌ش
ته‌واو کراون و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش به ره‌سمی ده‌که‌ونه بواری جێبه‌جێکردنه‌وه.
به‌همه‌ن مورادنیا وتی، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ
شاره‌كه له یاریگای ئیستقلالی سنه وتارێک پێشكه‌ش ده‌كات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه حه‌سه‌ن ڕۆحانی له گه‌ڵ که‌سانی
ده‌سته‌بژێر، که‌سایه‌تییه ئائینییه‌کان، چالاکوانانی ئابوری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری
پارێزگای كوردستان(سنه) کۆده‌بێته‌وه.
وتیشی"له‌م سه‌ردانه‌دا کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئیداری
پارێزگای كوردستان (سنه) به مه‌به‌ستی پلان‌داڕێژی و بڕیاردان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی
گه‌شه‌پێدانی ئه‌م پارێزگایه به ئاماده‌بونی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌ڕێوه
ده‌چێت."