ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا ئاشكرایكرد كه دیارده‌ی
خۆكوشتن له‌شاره‌كه روی له‌زیادبون كردوه و له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2015 بۆ 2017
دو هه‌زار كه‌س كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.
ئاوێنه: به‌پێی نوسراوێكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای
به‌غدا كه ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كردوه، له‌ماوه‌ی ساڵانی 2015 بۆ 2017 دو
هه‌زار كه‌س كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه‌و كه به به‌راورد به ساڵانی پێشتر
رێژه‌ی خۆكوشتن زۆر زیادی كردوه.
نوسراوه‌كه ئه‌و ئاماره‌ی خۆكوشتنی به ئامارێكی مه‌ترسیدار ناوبردوه.
ریاز عه‌زاز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌غدا له نوسراوه‌كه‌یدا هێمای
بۆ ئه‌وه كردوه كه پێشنیاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ دروستكردنی به‌ربه‌رستێكی
ئه‌منی له‌سه‌ر ته‌واوی پرده‌كانی پارێزگای به‌غدا به به‌رزایهی دو مه‌تر بۆ رێگه
گرتن له هه‌وڵه‌كانی خۆكوشتن، بیرۆكه‌یه‌كی باشه.