بەپێی راپۆرتێكی بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا بڵاوبونەوەی مادەی هۆشبەر لە باشوری كوردستان‌و عێراق تەشەنەی سەندوە، لەمبارەیەوە بەرپرسی پێشوی راگەیاندنی خورماتو رایدەگەیەنێت بەشێك لەداواكراوان كەتۆمەتبارن بە مادەی هۆشبەر لەكچان‌و ژنان پێكهاتون، دەشڵێت "تەنانەت مادەی هۆشبەر گەیشتوەتە نێو قوتابخانەكان".
ئاوێنە: لەراپۆتەكەی دەنگی ئەمریكادا هاتوە " هه‌ندێك له شاره‌زایان، دۆخی ئێستای عێراق و ته‌نانه‌ت هه‌رێمیش به 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ئێران ده‌شوبهێنن، كه ئه‌وكات ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌و وڵاته به رێژه‌ی ئێستا بڵاو نه‌بوبویه‌وه،له‌كاتێكدا به‌شێك له به‌رپرسان و دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان، هۆشداری ده‌ده‌ن له بڵاوبونه‌وه‌ی خێرای ماده هۆشبه‌ره‌كان له عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، به‌ڵام تائێستا پلانی ورد و تۆكمه بۆ رێگریكردن له‌ته‌شه‌نه‌كردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر دانه‌نراوه".
عه‌قید دیار شه‌وكه‌ت به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای خانه‌قینی پارێزگای دیاله كه قه‌زاكه‌ی هاوسنوره له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران ، ده‌ڵێت"خه‌ڵكێكی زۆر ده‌ستگیر ده‌كه‌ین كه بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت هه‌وڵده‌ده‌ن له ناوچه سنوریه‌كانه‌وه بۆ دیاله و به‌غدای بیبه‌ن مانگانه به به‌رده‌وامی 5 بۆ 10 كه‌س به‌تۆمه‌تی كێشان و بازرگانیگردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیردەكرێن، وزۆربه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان كڕین و فرۆشتن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رده‌م دادگادا ده‌ڵێن ته‌نها ده‌یكێشین، چونكه سزای كێشان له بازرگانیكردن سوكتره."
هەروەها محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی پێشوی راگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای خورماتو رایدەگەیەنێت تا ئێستا نزیكه‌ی 50 كه‌س له‌سه‌ر ماده‌ی هۆشبه‌ر گیراون، به‌ده‌یانی تریش ناویان هه‌یه بۆ ده‌ستگیركردن، به‌شێك له داواكراوه‌كان كه تۆمه‌تبارن به ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌خورماتو كچ و ژنن، و ته‌نانه‌ت ماده‌ی هۆشبه‌ر گه‌یشتۆته نێو قوتابخانه‌كانیش."