ئەوكەسانەی لەسەر سك دەخەون جەستەیان توشی زیان دەبێت
  2019-04-22       1671       

 

شێوازی نوستن لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆرێت، بەڵام ئەو كەسانەی كە لەسەر دەم یاخود سك دەنون چەند بەشَكی جەستەیان تووشی زیان دەبێت ئەوانیش وەك:



1- رێرەوی هەناسەدان: بە هۆی زۆربوونی پەستان لە سەر سی یەكان توانای هەناسەدان قورستر دەبێت ئەمەش كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر رێرەوی هەناسەو دیواری دڵ.


2- پەلەكان: نوستن لەسەر دەم دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی لینجی شانەكان و دروست بوونی ئازار لەقۆڵ و باڵدا.


3- مل: دەبێتە هۆی دروست بوونی ئازاری مل ئەوەش بە هۆی ئەوەی كە مل بەشیوەیەك دادەنرێت كە رێك نی یەو ناجولێت و پەستانی زیاتر دەخاتە سەر بربرەكانی مل.


4- پشت: دەبێتە هۆی تووش بوون بە فەقەرات و چەمانەوەی پشت، بەهۆی ئەوەی كە بڕبڕەی پشت هەموو قورسای لەش هەڵدەگرێت.

 



راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×