عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند،
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شایسته‌ی ئه‌وه نازانێت كه حزبه‌كه‌ی
به‌شداری تێدا بكات هه‌رچه‌نده دوایی هه‌ڵوێستی كۆتایی كۆمه‌ڵ له‌ڕێگای رێكاره
حزبییه‌كانه‌وه راده‌گه‌یه‌نرێت.
ئاوێنه: عه‌لی باپیر، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌وته‌یه‌كدا
به‌ر له ده‌ستپێكردنی سیمینارێكی له‌سلێمانی، له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می
حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه رایگه‌یاند"بێگومان هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی كه به‌شداری
هه‌ڵبژاردن ده‌كات، بۆ ئه‌وه به‌شداری ده‌كات تا به‌پێی قه‌باره‌ی خۆی دوایی رۆڵ
و كاریگه‌ری هه‌بێت له‌ئیداره‌دانی وڵات‌دا. واته هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی كه به‌شداری
هه‌ڵبژاردن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌یه به‌پێی ئیستحقاقی خۆی به‌شدار بێت له به‌ڕێوه‌بردنی
وڵات‌دا واته به‌شدار بێت له‌حكومه‌تدا."
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و
سێ لایه‌نه‌ی كه دیارن و ئێستا ده‌یانه‌وێت حكومه‌ت پێكبهێنن له‌نێوانیاندا زۆر
گرفت دروست بوه‌و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه گرفتی به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت له‌نێوان
ئه‌و سێ لایه‌نه‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه كامیان ده‌یه‌وێت "زیاتر دادگه‌ریی
بچه‌سپێنیت، زیاتر قۆرخكاریی و گه‌نده‌ڵی ریشه‌كێش بكات، زیاتر ماف و ئازادییه‌كان
بۆ خه‌ڵكی دابین بكات، زیاتر گرفت و كێشه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكات"
به‌ڵكو به‌قسه‌ی عه‌لی باپیر دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی
نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر "پۆست و پێگه"یه.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن یان نه‌كردنی كۆمه‌ڵی
ئیسلامی له‌كابینه‌كه‌دا، ئه‌میری كۆمه‌ڵ وتی"به‌نیسبه‌ت خۆشمانه‌وه وه‌كو
كۆمه‌ڵی ئیسلامی، قسه زۆر كراون و ده‌كرێن، دیاره هه‌ڵوێستی ره‌سمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی
دوایی له‌ڕێگه‌ی رێكاره حزبییه‌كانه‌وه راده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵام من به‌شه‌خسی
خۆم گه‌یشتومه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی ئه‌و كابینه‌ی نۆیه‌مه شایسته‌ی ئه‌وه نییه كه
كۆمه‌ڵی ئیسلامی تێیدا به‌شدار بێت. چونكه كورده‌واری خۆمان ده‌ڵێن چێشتی خۆش له‌به‌ره‌وه
دیاره، كابینه‌یه‌ك له‌به‌ر چه‌ند پێگه‌و پۆستێكی شه‌خسی ئاوا بئاڵقێت، به‌دوری
ده‌زانم خێر بداته‌وه بۆ خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌رچه‌ند ئومێدیش
ده‌كه‌ین وابێت كه شوێنی هیوا و ئاوات و داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان
بێت."