له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی سودان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌ریی
خۆسه‌ریی باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا پێنج منداڵی له‌خانه‌واده‌كانی داعش كه به ره‌چه‌ڵه‌ك
سودانین راده‌ستی وه‌فدێكی ئه‌و وڵاته كرده‌وه.
ئاوێنه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی نێوان ده‌سته‌یه‌ك
له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆسه‌ریی و نوێنه‌ری
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوداندا، پڕۆسه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێنج منداڵه راگه‌یه‌ندرا.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی
خۆسه‌ریی راگه‌یاند كه راده‌ستكردنی ئه‌و منداڵانه له‌سه‌ر داوای ره‌سمی حكومه‌تی
سودان بوه كه ئه‌و پێنج منداڵه له‌ئێستادا باوك و دایكه داعشه‌كانیان له‌ده‌ستداوه‌و
له‌ڕێگه‌ی رێكخراوه سودانییه‌كانیانه‌وه كه‌سوكاری ئه‌و منداڵانه له‌سودان داوایان
كردونه‌وه تا له ژینگه‌یه‌كی ئه‌رێنی و دور له تیرۆردا بژین.
هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و
منداڵانه له دۆخێكی ته‌ندروستی باش‌دا بون و له‌ژێر هیچ گوشارێكی ده‌رونی یاخود
جه‌سته‌ییدا نه‌بون له‌و ماوه‌یه‌ی له‌ناوچه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆسه‌ریی بون.
نوێنه‌ره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سودان هیوای خواست
كه به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆسه‌ریی ئه‌و هاوڵاتییه سودانیانه‌ی دیكه‌شیان راده‌ست بكه‌نه‌وه
كه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌بوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆسه‌ریی باكورو رۆژهه‌ڵاتی سوریا، چه‌ند منداڵێكی روسی
و چه‌ند منداڵێكی فه‌ره‌نسی له خانه‌واده‌كانی داعش راده‌ستی هه‌ردو حكومه‌تی
روسیا و فه‌ره‌نسا كردۆته‌وه.