2019-04-23   2139     
فەرید ئەسەسەد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت پارتی و گۆڕان ویستیان سیناریۆی 2013 له 2019به‌رامبه‌ر یه‌كێتی دوباره‌بكه‌نه‌وه حكومه‌ت به‌بێ یه‌كێتی پێكبهێنن.
ئاوێنە: فەرید ئەسەسەد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای وتوە "پارتی و گۆڕان ویستیان هه‌مان سیناریۆی 2013 له 2019دووباره بكه‌نه‌وه خۆیان ڕێكبكه‌ون حكومه‌ت بێ یه‌كێتی پێكبهێنرێت و پۆسته‌كانی به به‌تاڵی به‌جێ بهێڵرێت به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان-مان ئاگاداركرده‌وه ئه‌گه‌ر وابكه‌ن به‌هیچ جۆرێك به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ین و له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌بین، پارتی دره‌نگ له‌وه تێگه‌یشت كه ئێمه به جدیمانه وایان ده‌زانی ئه‌مه وه‌ك كارتی فشار به‌كارده‌هێنین به‌ڵام كه زانی یه‌كێتی به‌جدیه‌تی ئیتر ئه‌ویش(پارتی-ش) هه‌ڵوێستی گۆڕا و نه‌رم بوو، ئێستا پارتی و گۆڕان-یش له شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه تێگه‌یشتوون".
راشیدەگەیەنێت كێشه‌ی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت هۆكاره‌كه‌ی بونی كێشه بوە له‌نێوان گۆڕان و پارتی، به‌پێی زانیارییه‌كانی ئەو گۆران‌و پارتی ئێستا رێككەوتون ، وتیشی "ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان(پارتی و گۆڕان) ڕێكبكه‌ون له‌گه‌ڵ یه‌كتری گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وان ڕێكبكه‌ون به‌ڵام له‌سه‌ر چی ڕێككه‌وتون ئه‌وه گرنگ نیه به‌لای ئێمه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌یزانین ئه‌و ڕێككه‌وتنه دژی ڕێككه‌وتنه واژۆنه‌كراوه‌كه‌ی ئێمه و پارتی نیه به‌ڵكو ڕێگه خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه و پارتی ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان واژۆ بكه‌ین".