قایمقامی کەلار:دەستمان بەسەر نزیکەی 20 تەن کاڵاو شتو مەکدا گرتوە
  2019-04-23       684       

بەیانی ئەمڕۆ "سێ شەمە" لەقەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قایمقامی کەلار ڕایگەیاند دەستمان بەسەر نزیکەی20 تەن کاڵاو شتومەکدا گرتوە کەڕۆژانە هاوڵاتیان بەکاری دەهێنن بەمەترسیمان زانیوە بۆسەرتەندورستی هاوڵاتیان.

ئاوێنە، ئەیاد موحەمەد، لەکۆنگرەکەدا شەهاب حاجی ئەحمەد، قایمقامی قەزای کەلار ڕایگەیاند بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی پلاندانان و کۆنترۆڵی جۆری کۆمەڵێک کاڵاو شتومەک خۆراک لەبازاڕەکاندایە لەسەرئاستی گەرمیان و کەلار بەتایبەت بەدی دەکرێت، بۆیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی  چاودێری بازرگانی گەرمیان  و لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتەوە دەستگیرا بەسەر نزیکەی20 تەن لەوخۆراک و کاڵانەدا، کەبەمەترسی دەزانین بۆسەر تەندروستی هاڵاتیان.

وتیشی "بۆئەومەبەستە کۆبونەەیەکمان لەسەر ئاستی ئیدارەی گەرمیان بەئامادەبونی سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی کەلار ئەنجامدا و لەدوای کۆبونەوەکەو ڕاوێژ کردن بەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیارماندا ئەو شت و مەکانە کەئێستا لامانە، ڕێگەپێدراو نیە".


شەهاب حاجی احمد دەڵێت  " ناکرێت ئەو بەروارەی کەلەسەر ئەوشتومەکانەیە بەلەزگەبێت، ئەکرێت ئەوبەروارە لەسەریەتی بەشێوەی لیزەری بێت، چونکە گەرلەزگەبێت زۆر بەئاسانی ئەتوانرێت لەدوای تەواوبونی ماوەکەی بەلەزگەیەکی تر بخرێتە بازاڕەوە و بفرۆشێت، بۆیە لەسەرئاستی گەرمیان بەئامادەبونی سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی و بەئامادەبونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و لایەنە پەیەندیدارەیکان بڕیارماندا لەبەر ئەوەی یەکەمجارە دەستی بەسەردا دەگیرێت، لەژێر چاودێری خۆمان و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموی بگەڕێنینەوە بۆ ئەوشوێنانەی کەلێوە هاتوە".


سەرجەم بازرگانەکان ئاگادار دەکەنەوە جارێکیترلەلایەن لیژنەکانەوە دەست بەسەر هەر بڕێک لەمانەدا بگیرێت ئەوا خاوەنەکانیان ڕوبەڕوی دادگا دەکرێنەوە، و کاڵا و شتومەکەکانیش ناگەڕێتەوە و لەناو ئەبرێن. 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×