"نەوەی نوێ‌ بە تەواوی بوە بە دو باڵ، باڵی شاسوار‌و باڵی رابون"
  2019-04-23       5103       

 

یەكێك لەدامەزرێنەرانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌، شێروان ئەمین شێروانی لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "ئێستا نەوەی نوێ‌ بە تەواوی بوە بە دو باڵ، باڵی شاسوار‌و باڵی رابون".


ئاوێنە: تادێت ناكۆكییە ناوخۆییەكانی نێو جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ بەسەرۆكایەتی شاسوار عەبدولواحید قوڵتر دەبنەوە، لەمبارەیەوە شێروان ئەمین شێروانی، یەكێك لەدامەزرێنەرانی جوڵانەوەكە نوسیویەتی "ئێستا نەوەی نوێ‌ بە تەواوی بو بە دوباڵ، باڵی شاسوار كە پێنج ئەندامی ئەنجومەنی باڵاو چوار پەرلەمانتاری كوردستان، باڵی رابون حەوت ئەندامی ئەنجومەنی باڵا‌و چوارپەرلەمانتاری كوردستان‌و تێكرای فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لەبەغدا".


راشیدەگەیەنێت پێشتر كۆمەڵێك گەنج بون دەیانویست لەرێگەی نەوەیەكی نوێ‌ فەزایەكی سیاسی ‌و كۆمەڵایەتی بخوڵقێنن‌و تەجاوزی مۆدێلە كۆن‌و چەتەگەرییەكان بكەن، رو لە شاسوار عەبدولواحید دەڵێت " سەیری پشتی خۆت بكە کۆمەلئک گەنج بووین دەمانویست لە رێگای نەوەیێکی نوێ فەزایەکی تری سیاسی وکومەڵایەتی بخولقێنین وتەجاوزی مودێلە کون وجەردە وچەتەگەرییە بکەین، کەچی زور بە نامەردانە خەونە گلاوییەکانت تێکەڵ بە هیوا وئەندێشەی ئێمەتکرد".



هەروەها نوسیویەتی " دەبئ چ مەخلوقێکی پیستر لە یەکێتی وپارتی بی خەونی هەزارەها پەپولەت ناشت ولە پاڵ ئال بارزانی وئاڵ تالەبانی لە سەر حسابی ئێمەمانان خەریکی دروستکردنی مێرنشینی عەبدالواحدیەکان بی".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×