داعش بەرپرسارێتی هێرشەکانی سریلانکای گرتە ئەستۆ
  2019-04-23       752       

رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکانی وڵاتی سریلانکای گرتە ئەستۆ کە بەهۆیانەوە زیاتر لە 300 کەس کوژران.

ئاوێنه‌: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە كه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکانی  سریلانکای گرتووەتە ئەستۆ.

داعش رایگه‌یاندووه‌، "ئەو کەسانەی هێرشیانکردە سەر شوێنکەوتوانی وڵاتانی هاوپەیمانان لەسریلانکا، چەکداری دەوڵەتی ئیسلامی بون".

21ی‌ ئه‌م مانگه‌، زنجیرەیەک تەقینەوە سێ کەنیسەو سێ هۆتێلی پایتەختی سریلانکای كردە ئامانج، هاوکات تەقینەوەکان جگە لەپایتەخت، چەندین شارو شارۆچکەی سریلانكای گرتەوە کە بەهۆیانەوە زیاتر لە 300 کەس کوژران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×