ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران، موحەمەد حەمید رایدەگەیەنێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆته بنه‌ماڵه‌یی و کوڕەکانی کاک نەوشیروان لە سەروی رێکخەرو خانەی راپەراندن و جڤاتی نیشتیمانی بریار دەدەن.
ئاوێنە: موحەمەد حەمید، كە هاوكات بەرپرسی مەكۆی بزوتنەوەی گۆران بوە لە موسڵ بە دەنگی ئەمریكای وتوە "ئه‌وكاته‌ی كه كاك نه‌وشیروان كۆچی دوایی كرد له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌و براده‌رانه‌ی دركیان به‌باته‌كه كرد داوامانكرد كوڕه‌كانی كاك نه‌وشیروان یا بێنه ناو خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن یا جڤاتی نیشتمانی تا له‌نزیكه‌وه له‌ناو بڕیاره‌كه بن نه‌ك له پشته‌وه بڕیار له‌سه‌ر جڤاتی نیشتمانی و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن بسه‌پێنن، به‌بنه‌ماڵه‌یی بوون له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئێستا چه‌سپیووه و كۆتایی هاتووه".
راشیدەگەیەنێت كوڕه‌كانی كاك نه‌وشیروان و هه‌ندێك له‌وانه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و هه‌ندێكیش له‌وانه‌ی جڤاتی نیشتمانی كه "سیڤیان" پڕكردۆته‌وه بۆ پۆست و پله‌وپایه بونه هۆكاری ئه‌وه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌ت به‌شداری بكات، بەشێک لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی بۆ ئەوەی ڕازییان بکەن دەنگ بدەن بۆ چونە ناو حکومەت بە پۆست و پلە ڕازیکران.
دەشڵێت " لەناو بزوتنەوەی گۆڕان زۆرینەی جڤاتی نیشتمانی دژی چونە ناو حکومەت بوون هەتا برادەرانی خانەی ڕاپەڕاندن و ئەوانەی لە پشتەوە وەک سێبەر کاردەکەن لۆبیان کرد لەناو جڤاتی نیشتمانی کە پشتیوانی کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی گۆڕان بچێتە ناو حکومەتەوە، ئێستا کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەسەر ڕێبازەکەی "باوکیان"ناڕۆن، هەیمەنەیان بەسەر بزوتنەوەکە و خانەی ڕاپەڕاندندا هەیە، ئەگەر ئەوان ڕایان لە شتێک نەبێت ئەوا خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی ناتوانن بە ئاقارێکی تر بڕیاربدەن،هه‌ر لەسەردەمی کاک نەوشیروان بزوتنەوەی گۆڕان بزوتنەوەیەک بوو خەڵک هەرهەمووی چاوەڕێی ئومێدی لێدەکردن بزوتنەوەیەکی زۆر بەهێز بوو کاریگەری هەبوو، کاک نەوشیروان هەفتەیەک زوتر وتاری سیاسی هەبوایە خەڵک چاوەڕێی دەکرد بەڵام ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان دە بەیاننامە لەسەعاتێکدا دەربکات کەس گوێی لێناگرێت، ئه‌وانه هۆكاربوون كه‌ده‌ستله‌كاربكێشینه‌وه".
موحەمەد حەمید، ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران