تیمەكانی شارەوانی كار لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دەكەن
  2019-04-24       759       

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە، كە تیمەكانی شارەوانی كار لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دەكەن، داواش لەشوفێران دەكات رێگەی دیكە بەكار بهێنن.


ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردوەتەوە كە تێیدا هاتوە "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌، له‌ئێستادا له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌نزیك پردی قالاوه‌ سایدی ڕۆشتن بۆ وڵوبه‌ كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی ده‌ستیپێكردوه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ شه‌قامه‌كه‌ به‌ربه‌ستكراوه‌، داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین، شه‌قامی خزمه‌وتگوزاریی‌و شه‌قامه‌ لاوه‌كییه‌كانی نزیك شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌كار بهێنن، تا كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ كۆتایی دێت".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×