ئاسۆس هەردی: نەیانتوانی میدیای ئازاد لەناوبەرن
  2019-04-24       1930       

 

رۆژنامەنوس، ئاسۆس هەردی رایدەگەیەنێت دەسەڵاتدارەكان بەزەبری هێز‌و گوشار‌و تۆمەت‌و هەڵمەتی كەناڵە زۆر‌و بۆرەكانیان نەیانتوانی میدیای ئازاد لەناوبەرن، دەشڵێت "دەیانەوێت بەزەبری پارەی بێ‌ حسابیان فەزای میدیای كوردستان كۆنترۆڵ بكەن"، بەشەرێكی نابەریشی دەزانێت كە گیرفانی بەتاڵ بەرامبەر بانكی سیاسییە بازرگان‌و بارزگانە سیاسییەكان بوەستێتەوە.


ئاوێنە: لەمیانی نوسینێكیدا كە لەژمارەی ئەمرۆی هەفتەنامەی هاوڵاتی بڵاوكراوەتەوە، رۆژنامەنوس، ئاسۆس هەردی رایدەگەیەنێت ئەمرۆ رۆژنامەگەریی كوردی بەیەكێك لەسەختترین قۆناغەكانی خۆیدا تێدەپەرێت، بەوەی ئەو پەرێوێزە بەرتەسكەی بۆ میدیای ئازاد لەكوردستان هەبو رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو بچوكبونەوە‌و لەناوچون دەچێت، باس لەوەش دەكات حزب‌و سیاسەتمەدارەكان لەرێگەی تەرخانكردنی بودجەی زەبەلاحەوە بۆ میدیا سێبەرەكانیان هەنگاو بە هەنگاو كایەی میدیایی كوردستان داگیر دەكەن.


ئاماژەبەوەش دەكات هەرچەندە قۆناغێكی سەخت‌و تاریكە بۆ ئازادی رۆژنامەگەریی لەكوردستان بەڵام هەر تێدەپەرێت، پێشی وایە هیچ دەزگا‌و میدیایەك ناتوانێت تاسەر خەڵكی بخەڵەتێنێن، دەشڵێت "ئێمە میللەتێكین دەیان ساڵە لەپێناو ئازادی قوربانی دەدەین، دوژمنە زەبەلاح‌و خوێنرێژەكان نەیانتوانی چۆكمان پێ‌ دابدەن، بۆیە ئەگەر رۆژگاری تاریكیشمان بەسەردا بێت، بێگومان تەسلیم نابین‌و بەردەوام دەبین، داهاتوش هەر بۆ ئازادی‌و ئازادیخوازانە".



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×