پۆلیسی هەولێر: دەستگیركردنی باندێكی هۆشبەر رادەگەیەنێت
  2019-04-24       870       

 

لەراگەیەنراوێكیدا كە لەسەر لاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی باندێكی هۆشبەر رادەگەیەنێت.


ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات لەهەولێر باندێكی مادەی هۆشبەر دەستگیركراوە، دەشڵێت " بەرواری 21/4/2019، پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی ناوەڕاست، لەکاتی ھەڵمەتێکی پشکنیندا توانییان سێ کەس دەستگیر بکەن، کە لەو کاتەی سەرقاڵی بەکارھێنانی مادەکە بون".



هەروەها راشیدەگەیەنێت پۆلیس پەراوی لێكۆڵینەوەی لەسەر باندەكە كردوەتەوە‌و لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەشەوە بەپێی مادەی 14 ی تایبەت بەمادە هۆشبەرەكان بریاری بەندكردنی بۆ دەركردون.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×