ژنە پەرلەمانتارێك: شاسوار هەرەشەی بڵاوكردنەوەی رەسم‌و گرتەی ڤیدیۆیی دەكات
  2019-04-24       2173       

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی نەوەی نوێ‌، شادیە نەوزاد رایدەگەیەنێت شاسوار عەبدولواحید كامێرای چاودێری لەنێوكابینەكانی چاڤلاند بۆ پەرلەمانتارەكانی نەوەی نوێ‌ داناوە، دەشڵێت "هەرەشەی بڵاوكردنەوەی رەسم‌و گرتەی ڤیدیۆیی دەكات".

ئاوێنە: شادیە نەوزاد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ نامەیەكی هەرەشە ئامێزی سەرۆكی جوڵانەوەكەی، شاسوار عەبدولواحید بۆ میدیاكان ئاشكرا دەكات، كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات لەناو جوڵانەوەكەیان باندی سیاسی هەیە‌و شاسوار عەبدولوحید سەرۆكیانە، دەشڵێت "لەنامەیەكدا كە بەدەستنم گەیشتوە پێی وتوم چاوەروانی فیلمی روتی خۆت بە".

ئاشكراشیدەكات سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ لەنێوكابینەكانی چاڤیلاند كامێرای چاودێری بۆ پەرلەمانتارەكانی خۆی داناوە، دەشڵێت "سه‌رۆكی باندێك به‌مشێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ژنانی سه‌ركرده‌ی خۆی بكات ده‌بێت چۆن مامه‌ڵه‌ بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و كچ و ژنانه‌ی كه‌ بیانه‌وێت بێنه‌ ناو جوڵانه‌وه‌كه‌".


ئاشكراشیدەكات كە سكاڵای یاسایی لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەكات‌و دەڵێت "ھەرچەندە ھەڕەشەی لە خودی خۆم کردووە، بەڵام من لە پاک و بێگەردیی خۆم ناترسم و سکاڵای یاسایی لە دژی شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەکەم".

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×