روسیا رایگه‌یاند، له مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ست
ده‌كه‌ن به راده‌ستكردنی سیستمی موشه‌كه‌ی ئێس400 به توركیا.
ئاوێنه: ئاژانسی ئینته‌رفاكس له‌زاری ئه‌لكسانده‌ر میخییه‌ف،
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای حكومی رۆسۆبۆرۆن ئیكسپۆرت، كه كۆمپانیای حكومه‌تی روسیایه
بۆ هه‌نارده‌ی چه‌ك، رایگه‌یاند، له‌مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به
راده‌ستكردنی سیستمی ئێس400 به توركیا.
وتیشی"له‌ڕاستیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌مو شتێك كراوه‌و
رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی
سزا به‌سه‌ر توركیادا ده‌كات له‌ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی ئێس400 له‌روسیا. به‌ڵام ئه‌نكه‌ره
پێی وایه كڕینی سیستمه‌كه له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه له‌روسیا پێویستی به سه‌پاندنی
سزا نییه، چونكه توركیا دوژمنی واشنتۆن نییه‌و به‌ڵێنه‌كانی له‌په‌یوه‌ست به
پابه‌ندییه‌كانی به ناتۆوه ده‌باته‌سه‌ر.