بڕیاره رۆژی شه‌ممه له‌گه‌له‌ری ئورفه له‌سلێمانی خه‌ڵاتی
زێڕین پێشكه‌ش به حه‌مه كه‌ریم عارف، نوسه‌رو وه‌رگێڕی ناوداری كورد بكرێت.
ئاوێنه: رۆژی شه‌ممه 27/4/2019، هاوڕێیانی گه‌له‌ری
ئورفه له‌شاری سلێمانی كۆڕێكی رێزلێنان له‌ژێر ناوی "قه‌ڵه‌مێك بۆ ئه‌ده‌ب و
زمانی كوردی ده‌ژی"، بۆ نوسه‌رو وه‌رگێڕی كورد مامۆستا حه‌مه كه‌ریم عارف
ساز ده‌كات.
بڕیاره له‌و رێوڕه‌سمه‌دا زاهیری كه‌ریمه ره‌ش، یه‌كێك
له سه‌رمایه‌دارانی شاری سلێمانی خه‌ڵاتی زێڕین پێشكه‌ش به مامۆستا حه‌مه كه‌ریم
عارف بكات.