هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه
ئاشكرایكرد كه له‌بۆردومانه‌كانی هاوپه‌یماناندا دژ به داعش له ئابی 2014ه‌وه
تا كۆتایی مانگی مارسی ئه‌مساڵ یه‌ك هه‌زارو 291 هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌عێراق و
سوریا كوژراون.
ئاوێنه: هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی
دژ به داعش، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی
هاوپه‌یمانان له‌ماوه‌ی مانگی ئابی 2014 تا كۆتایی مانگی مارسی ئه‌مساڵ 34 هه‌زار
و 464 هێرشیان دژ به داعش ئه‌نجام داوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه به‌پێی ئه‌و
زانیارییانه له هه‌ڵسه‌نگاندنی گروپی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه كۆكراونه‌ته‌وه
له‌و ماوه‌یه‌داو له‌میانی ئه‌و هێرشانه‌دا لانیكه‌م یه‌ك هه‌زارو 291 هاوڵاتی مه‌ده‌نی
له عێراق و سوریا كوژراون.