جۆ بایدن، جێگری سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه
رایگه‌یاند، كه خۆی كاندید ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به پاڵێوراوی دیموكراته‌كان
بۆ هه‌ڵبژاردنی 2020ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
ئاوێنه: بایدن له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كردۆته‌وه رایگه‌یاندوه كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان
ده‌كات له‌پێناو "رۆحیه‌تی نه‌ته‌وه"ی ئه‌مریكادا.
بایدن داوای له ده‌نگده‌رانیش كردوه كه رێگه بگرن له‌وه‌ی
دۆناڵد ترامپ بۆ خولێكی دیكه ببێته‌وه به شه‌رۆكی ئه‌مریكا.
رۆیته‌رز هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه بایدن، زیاترین
چانسی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كاندیدی براوه‌ی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژادنه‌كانی
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
ماوه‌یه‌كی درێژه خه‌ڵك به تامه‌زۆرییه‌وه چاوه‌ڕوانی
بڕیاری جۆ بایدنی ته‌مه‌ن 76 ساڵه ده‌كه‌ن له‌باره‌ی خۆكاندیدكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كه‌یشی به دروشمی ئه‌وه‌ی كه خۆی ده‌بێته
تاكه كاندیدی دیموكراته‌كان كه پارته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌ك كۆده‌كاته‌وه و شكست به
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای كۆماریی ده‌هێنێت.