باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا رایگه‌یاند، گه‌نده‌ڵی سه‌رتاپای رژێمی ئێرانی گرتۆته‌وه‌و سه‌روه‌تی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران به‌ته‌نها به 200 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
ئاوێنه: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌لاپه‌ڕه‌ی ره‌سمی خۆی له‌فه‌یسبوك رایگه‌یاند"گه‌نده‌ڵی سه‌رتاپای جومگه‌كانی رژێمی ئێرانی گرتۆته‌وه‌و بڵاوبونه‌وه‌شی له لوتكه‌ی (ده‌سه‌ڵاته‌وه) ده‌ستی پێكردوه."
ئاشكراشیكردوه"سه‌روه‌تی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران به‌ته‌نها به 200 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه"ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه زۆرێك له‌خه‌ڵكی به‌ده‌ست نه‌دارییه‌وه ده‌ناڵێنن به‌هۆی ئه‌و دۆخه ئابورییه زۆر خراپه‌ی له‌ئێران هه‌یه له‌دوای 40 ساڵ له حوكمڕانی مه‌لاكان."