توركیا: هەوڵی رازیكردنی ئەمریكا دەدەین بۆ هاوردەكردنی نەوت لەئێرانەوە
  2019-04-26       772       

حامی ئاكسۆی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، وڵاتەكەی هەوڵی رازیكردنی ئەمریكا دەدات بۆ بەردەوامبون لەسەر كڕینی نەوتی خاو لە ئێران بەبێ سزادانی.

ئاوێنە: رۆژی دوشەممەی رابردو ئەمریكا بڕیاریدا ماوەی لێخۆشبونی ژمارەیەك وڵات لەسزاكانی سەر ئێران درێژنەكاتەوە كە توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەو بڕیارەكەش لەسەرەتای مانگی داهاتوەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، حامی ئاكسۆی، وتەبێژی وەزارەتی توركیا رایگەیاندوە كە هەوڵدەدەن ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رازی بكەن تا كۆمپانیای توپراش، كە گەورەترین هاوردەكاریی نەوتە لەتوركیا، بەردەوام بێت لەسەر كڕێنی نەوتی خاو لەئێرانەوە بەبێ ئەوەی روبەڕوی سزا ببێتەوە.

بڕیارەكەی ئەمریكا بۆ درێژنەكردنەوەی بەخشینی ئەو وڵاتانە لەسزاكانی سەر ئێران بە بڕیارێكی زۆر توندتر دەزانرێت لەوەی چاوەڕێ دەكراو كاریگەری دەبێت لەسەر ژمارەیەك لە هاوردەكارانی سەرەكی نەوتی ئێران كە داوایان لەواشنتۆن كردبو رێگەیان بدات بەردەوام بن لەسەر كڕینی نەوتی ئێران بەبێ سزادانیان.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×