توركیا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ 210 كەس لەڕیزەكانی سوپا دەركرد
  2019-04-26       758       

نوسینگەی داواكاری گشتی لەئیستانبوڵ، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، فەرمانی دەستگیركردن بۆ 210 كەس لە ریزەكانی سوپای ئەو وڵاتە دەركراوە ئەوەش بەتۆمەتی پەیوەندییان بە رەوتەكەی فەتحوڵا گوللـەن-ەوە كە توركیا تۆمەتباری دەكات بەوەی لەپشت هەوڵی كودەتاكەی ساڵی 2016ەوە بوە.

ئاوێنە: نوسینگەی داواكاری گشتی ئیستانبوڵ رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچوە دابەشبون بەسەر هێزە ئاسمانی، وشكانی و دەریاییەكانداو لەنێویاندا پێنجیان پلەی عەقید، حەوتیان پلەی موقەدەم و  14یان پلەی رائیدو 33 كەسیشیان پلەی نەقیبیان هەیە.  

فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەو 210 كەسەی سوپا بە تۆمەتی ئەوەی لایەنگری فەتحوڵا گوللـەن، رابەری رەوتی خزمەتن دەرچوە.

توركیا فەتحوڵا گوللـەن، كە لەئەمریكا دەژی، تۆمەتبار دەكات بەوەی پلانداڕێژەری هەوڵی كودەتاكەی ساڵی 2016ی ئەو وڵاتە بوە بەڵام گوللـەن رەتیدەكاتەوە هیچ رۆڵێكی لەو هەوڵەدا هەبوبێت.

لەدوای هەوڵی كودەتاكەی ساڵی 2016ەوە تا ئێستا دەسەڵاتدارانی توركیا 77 هەزار كەسیان زیندانی كردوەو چاوەڕوانی دادگاییكردن دەكەن، ئەوەش بە تۆمەتی پەیوەندییان بە هەوڵی كودەتاكەوەو هێشتاش هەڵمەتێكی دەستگیركردنی بەرفراوانی رێكخراو لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت.

هەروەها لەپەیوەست بەو بابەتەوە تا ئێستا نزیكەی 15 هەزار كەس لە حكومەت و سوپا لەكارەكیان دورخراونەتەوە یاخود دەركراون.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×