جەعفەر ئەمین زادە: فشارەكانی ئەمریكا تەواو ئێرانی تەنگەتاو كردوە
  2019-04-26       1448       

جەعفەر ئەمین زادە، ئەندامی سەركردایەتی رەوتی سۆسیالیسی كۆمەڵە رایدەگەیەنێت گۆرینی بەرپرسی سوپای پاسداران پەیوەندی بەو بارودۆخە دژوارەوە هەیە كە رۆبەروی كۆماری ئیسلامی ئێران بوەتەوە، پێشی وایە فشارەكانی ئەمریكا ئێرانی تەواو تەنگەتاو كردوە‌و ئێستا ئێران ئامادەیە لەهەر دەرگایەك بدات بۆ تێپەراندنی دۆخەكە.


ئاوێنە: جەعفەر ئەمین زادە، ئەندامی سەركردایەتی رەوتی سۆسیالیستی كۆمەڵە لەبارەی دواین روداوەكانی ئەم دواییانەی تایبەت بە پەیوەندییەكانی ئەمریكا‌و ئێران بە ئاوێنەی راگەیاند گۆرینی بەرپرسی سوپای پاسداران بە كەسێكی توندرەوی ئاینی نزیك لە رابەری شۆرشی ئیلامی كۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندی بە بارودۆخی ناوخۆیی‌و دەرەكی ئێرانەوە هەیە، دەیانەوێت لەرێگەی سوپای پاسدارانەوە قۆناخەكە تێپەرێنرێت، بە تایبەت دوای ئەوەی سوپای پاسداران خرایە لیستی تیرۆرەوە لەلایەن ئەمریكاوە.


ئاماژەبەوەش دەكات بارودۆخی هاوڵاتیانی ئێران لەوپەری سەختیدایە‌و خەڵكی ناتوانن بە ئاسانی پێداویستییەكانی خۆیان لەنێوبازار بكرن ئەویش بەهۆی بەرزونەوەی نرخەكانیان، باس لەوەش دەكات لە ئێستادا هەمو كەس ناتوانێت لەئێران گۆشت بكرێت چونكە نرخەكەی دوهێندە تا سێ هێندەی هەقدەستی رۆژانەی كرێكارێكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×