ئەنجیلینا جولی: ئەگەری هەیە بچمە نێو دنیای سیاسەت
  2018-12-29       966       
ئەنجیلینا جولی

ئەنجیلینا جولی، ئەكتەری بەناوبانگی سینەمای هۆڵیود رایگەیاند ئەگەری ئەوە هەیە پێ بنێتە نێو دنیای سیاسەتەوەو دەشڵێت؛ لە هەر شوێنێك پێویستیان پێم بێت، من ئامادەم.

ئاوێنە: ئەنجیلینا جولی، لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەی بی بی سی تودەی، لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی دەیەوێت بچێتە نێو كایەی سیاسەت، رایگەیاند؛ كە ئەوە ئەگەرێكە.

لەدرێژەی وەڵامەكەیدا ئەوەشی رونكردەوە"20 ساڵ لەمەوبەر پێكەنینم بەو پرسیارە دەهات، بەڵام هەمیشە وتومە لە هەر شوێنێك پێویستیان پێم بێت، دەچم. نازانم بۆ سیاسەت كەسێك گونجاو بم، بەڵام بەردەوام بە گاڵتەوە وتومە، دیار نییە چیم لەژێر سەردایە."

ئەنجیلینا جولی، ئێستا نوێنەری تایبەتی كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكانەو لەبواری پاراستنی ژینگەو پرسەكانی پەیوەست بە پەنابەران و قوربانیانی توندوتیژییە سێكسییەكان، كاردەكات.

وتوشیەتی"من دەتوانم لەگەڵ حكومەت كاربكەن، دەتوانم لەگەڵ سوپاش كاربكەم."

كاتێك پێشكەشكاری بەرنامەكە باسی لەوە كرد كە نزیكەی 30 بۆ 40 كەس لە لیستی كاندیدانی حزبی دیموكراتدان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی سەرۆكایەتی ئەمریكاو من ناوی تۆش بۆ لیستەكە زیاد دەكەم، ئەنجیلینا جولی لەوەڵامدا وتی"سوپاس"

 



زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×