"داعش مەترسییە بۆسەرناوچەکێشە لەسەرەکان"
  2018-12-29       441       

ئا: ئەیاد موحەمەد

گروپە چەکدارەکانی داعش ناوبەناو لەناوچە کێشە لەسەرەکان پەلاماری هێزە ئەمنیەکان و گوندنشینەکان ئەدەن ئەمەش بەمەترسی  دادەنرێت، بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانی دەڵێت "چەندە داعش لە حەمرین هەیە لەناوشارەکان و قەزاو ناحیەکان زیاتر، ئەویش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کەهێزەکان زانیارییان لەسەریان نیە وەک پێشو" کە ئاسایشی لێبوە".


جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی لە کەرکوک، ئدریس حاجی عادل بەئاوێنەی ڕاگەیاند چەکدارانی داعش لە سنورەکا جموجوڵیان هەیە، جموجوڵیان زیادیکردوەو کەمی نەکردوە.


وتیشی"ناتوانین بەژمارە ئاماژەی پێ بکەین چەند داعش هەیە، بەڵام ئەتوانم بڵێم چەنێک داعش لەحەمرین هەیە لە شارو قەزاوناحێکانیش ئەوەندە یان زیاتر هەیە، چونکە جاران هێزی ئاسایش لەم سنورە هەبوە زانیاری و سەرچاوەیان هەبوە چونکە بۆماوەی چواردە ساڵ ئەوان لێرەبون، ئێستا ئەم هێزانە ئەو زانیاریانەیان نیە لەسەریان کە لێرەن".


سەبارەت بەوەی ئایا داعش رێكخستنیان هەیە لەشاردا ئەو وتی " بەڵێ لەبەرئەوەی کەس نیە لێیان بپرسێت و زانیاریان لەسەر کۆبکاتەوە، بۆنمونە لەقەزای داقوق هەندێک جێگاهەیە ڕەنگە زۆربەی زۆری عەرەب بێت، عەرەبەکەش وەک جێگایەکیتر نیە شیعەو سونەبن سەدا سەد سونەن بۆیە کەس نیە زانیاریان لەسەر کۆبکاتەوە".


راشیدەگەیەنێت پاکتاوکردن و لەناوبردنی داعش ئاسان نیە مەگەر زانیاری باش هەبێت لەسەریان ئەوسا بتوانرێت هێرش بکرێتە سەریان وتیشی  "باسی حەمرین بکەین ڕوبەرێكی زۆر و فراوانە لەسنجارەوە بۆبەدرەو جەسان پاکناکرێتەوە، بۆنمونە ئێستا لەسنوەرکانی حەویجەو داقوق و خورمات و قەرەتەپە ئێستا غابات و چەم دروستبوە ئەبێت زانیاری هەبێت لەسەریان".


لای خۆیەوە وتەبێژی  حەشدی شەعبی لەقەزای دوز خورماتو، عەلی حسێن هشمی وتی "داعش نەبوەتە مەترسی لەسەرچواردەوری دوز خورماتو ئەو پەلامارانەش بۆئەوەیە بڵێن ئێمە لەناوچەکەداین".


عەلی حسێن هشمی، وتەبێژی حەشدی شەعبی لەقەزای دوز خورماتو ئاماژەی رایدەگەیەنێت ئەو جموجوڵانەی داعش هەیە تەنها بۆئەوەیە بڵێن ئێمە لەسنورەکەداهەین ئەگینا دەسەڵاتیان نیە".


وتیشی"ئێستا کەش و هەواڕێگرە  بۆ هێرشکردنە سەریان، لەکاتی باشبونی کەش و هەوادا بەرنامە هەیە هێرش دەکرێتە سەریان".


چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەگوندی پارە پارەی سەربەقەزای دوز خورماتو چەکدارانی داعش چەند هاوڵاتیەکیان لەوگوندە دەستگیرکرد دوای ئازاد کردنی ژمارەیەكیان دواتر سێ کەس لەدەستگیركراوەكانیان لەگەڵ خۆیان برد.


هاوکات بەڕێوەبەری ناحیەی جەبارە، عارف عادل بەئاوێنەی ڕاگەیاند چەکدارانی داعش لەناوچە جێناکۆکەکان بەشێوەیەکی گشتی  جموجوڵیان هەیە واتە ناوچە جێناکۆکەکان لەڕوی ئەمنیەوە لەمەترسیدایە.


وتیشی "کاتی خۆی پێشتر داعش دای لەگوندی" گڵاباد" چۆڵیان کردوە، یەک ماڵە کورد نەما دوای ئەوە لەوشەڕەوە یەک ماڵ نەگەڕاوەتەوە یەک ماڵیش لەوێ نیە، مەترسیەکە بەشێوەیەکی گشتیەلە ناوچەکێشەلەسەرەکان".


قەزای خانەقینیش لەپەلاماری داعش بەدەر نیە لەماوەکانی ڕابردودا لەقەزای خانەقین چەکدارانی داعش چەندین جار پەلاماری گوند و مەزار گەو ڕەبایە و بازگەی هێزە ئەمنیە کانیان داوە، بۆیە بەشێوەیەکی گشتی داعش لەسنوری ناوچە جێناکۆکەکان یاخود کێشە لەسەرەکان مەترسین ئێستا بەشێوەی پارتی زانین و جێگایەکی دیاریکراو یاخود دەستنیشانکراویان نیەبەدەستەوە وەک سنوری دەسەڵاتیان.

 
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×