ئیدارەی گەرمیان: ئەو هاوڵاتیانەی ناویان هاتوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی سەردانی شارەوانی بكەن
  2018-12-31       839       

 

لەئاگادارییەكیدا ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت ئەو هاوڵاتیانەی ناویان هاتوەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی سەردانی شارەوانی بكەن.

 

ئاوێنە: ئیدارەی گەرمیان لە لاپەرەی تایبەتی خۆی ئاگادارییەكی بڵاو كردوەتەوە بۆ ئەو هاوڵاتیانەی ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی هاتوەتەوە‌و دەڵێت "ئاگاداری هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی قه‌زای دووزخورماتوو ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناویان هاتووه‌ته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی سه‌ردانی شاره‌وانی دووز بكه‌ن له‌ ناو بینایی شاره‌وانی كفری بۆ ورد بینی كردن له‌ ناوه‌كانیان به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زه‌وی".

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×