هەڤاڵ ئەبوبەكر: پلانمان هەیە نرخی لیترێك بەنزین بكرێتە 450 دینار
  2018-12-31       662       
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی

 

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت لەگەڵ حكومەتی عێراق پلانیان هەیە بۆ دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی لەپارێزگای سلێمانی، دەشڵێت " پلانمان هەیە نرخی لیترێك بەنزین بكرێتە 450 دینار‌و نرخی گازوایل بكرێتە 425 دیناری عێراقی".

 

ئاوێنە: هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لەپشكی بزوتنەوەی گۆران بە كەناڵی كەی ئێن ئێن ی راگەیاند لەگەڵ حكومەتی عێراق پلانیان داناوە بۆ ئەوەی نرخی سوتەمەنی دابەزێنرێت لە پارێزگای سلێمانی، بەجۆرێك نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ هاوشێوەی شارەكانی دیكەی عێراق بكرێتە 450 دینار‌و نرخی گازوایلیش بكرێت بە 425 دینار، دەشڵێت " بەهاوكاری لەگەڵ كەرتی تایبەت و بازرگانانی بواری سوتەمەنی توانیومانە كۆنترۆڵی نرخی بەنزین بكەین".

 

ئەو وتی " لەماوەی چوار ساڵی رابردودا نەوتی سپی بەو خێراییە دابەشنەکراوە، بەڵام ئێستا نەوتی سپی بە شێوەیەکی خێرا و بە نرخێکی هەرزان دابەش دەکرێت و توانیویانە هەر خێزانە و بەرمیلێک نەوتی سپی بەنرخی پشتیوانیکراو بەسەریاندا دابەش بکرێت".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×