داهاتی شارەوانی سلێمانی لەمساڵدا زیاتر لە 12 ملیار دینار بوە
  2018-12-31       605       

لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەرێوەبەری بەشی پلاندانی شارەوانی سلێمانی، ئەبوبەكر تەیب رایگەیاند كاركردن لەپرۆژەی ریسایكلین لەناوچەی تانجەرۆ دەستیپێكردوە، دەشلێت سەرقەبرانی نوێی سلێمانی دراوە بە كەرتی تایبەت، ئاشكراشیدەكات داهاتی شارەوانی لەمساڵدا زیاتر لە 12 ملیار دینار بوە.

ئاوێنە: ئەمرۆ "دو شەممە"  ئەبوبەكر تەیب، بەرێوەبەری بەشی پلاندانی شارەوانی سلێمانی ئاماری كاروچالاكییەكانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی لەساڵی 2018 خستەرو كە تێیدا ئاماژەبەوە دەكات لەسەر بودجەی خۆیان بە بری 7 ملیار دینار 33 پرۆژەیان خستوەتە بواری جێبەجێكردنەوە‌و 20 ملیار دیناریش تەرخانكراوە بۆ بەگەرخستنەوەی پرۆژە وەستێنراوەكان.


ئاماژەبەوەش دەكات لەناوشاری سلێمانی 154 مەتر دوجا گەرەك‌و شەقامەكان قیرتاوكراون‌و چاڵی نێو شەقامەكانیش پركراونەتەوە، باس لەوەش دەكات كۆمپانیای ئیكۆسیم لەناوچەی تانجەرۆی سلێمانی دەستبەكار بوە بۆ خستنەگەری پرۆژەی ریسایكلین، ئەو وتی " داهاتی ساڵی 2018 ی شارەوانی سلێمانی زیاتر لە 12 ملیار دینار بوە لە کاتێکدا خەرجیەکانیان زیاتر لە 44 ملیار دیناربوە،

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×