دوێنێ هەینی بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران، پەرلەمانی پورتوگال جینۆسایدی
ئەرمەنەكانی لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە بەڕەسمی ناساند، ئەوەش كاردانەوەی
توركیای لێكەوتەوە.
ئاوێنە: پەرلەمانی پورتوگال لە بەیاننامەی بەڕەسمی ناساندنی جینۆسایدی
ئەرمەنەكاندا رایگەیاندوە كە ئەو كۆمەڵكوژییەی ئەرمەنەكان لەسەر دەستی
دەسەڵاتدارانی عوسمانییەكان كە كۆمەڵكوژییەكی رێكخراو بو، لەلایەن كۆمەڵگەی
نێودەوڵەتی مێژونوسانەوە بە یەكەم جینۆسایدی سەدەی بیستەم دادەنرێت.
بڕیارەكەی پەرلەمانی پورتوگال وەك یادكردنەوەیەكی قوربانیانی جینۆسایدی
ئەرمەنەكانە كە ساڵانە لە 24ی نیساندان یاددەكرێنەوە.
بەوەش ژمارەی ئەو وڵاتانەی جینۆسایدی ئەرمەنەكانیان بەڕەسمی ناساندوە
بەرزبوەوە بۆ 31 وڵات.
لەبەرامبەر وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند"راگه‌یه‌ندراوی
په‌رله‌مانی پورتوگال له رێكه‌وتی ٢٦ی نیسانی ٢٠١٩ له‌باره‌ی روداوه‌كانی ١٩١٥ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
هه‌رگیز ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه مایه‌ی قبوڵکردن نین كه مێژو به سیاسه‌ت ده‌كات
و، یاسای نێوده‌وڵه‌تی و یاسای ئه‌وروپا به هیچ نا‌زانێت."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه چاوه‌ڕوانیان له په‌رله‌مانی
پورتوگال ئه‌وه‌یه "له بری به‌لاڕێدابردنی راستییه‌كان به‌هۆی سیاسه‌تی ناوخۆوه
رێز له راستینه مێژوییه‌كان، تۆماره‌كانی ئه‌رشیف و یاسا، بگرێت."
ئه‌رمه‌نه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و نیو له‌پێكهاته‌كه‌یان
لەساڵی 1915 به‌ر له كه‌وتنی ده‌وڵه‌تی عوسمانی جینۆساید كراون.
به‌ڵام ئه‌نكه‌ره ره‌تیده‌كاته‌وه كه ئه‌وه "جینۆساید" بوبێت
و ده‌ڵێت، ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌كۆتاییه‌كانی ته‌مه‌نیدا روبه‌ڕوی جه‌نگێكی ناوخۆیی
و هاوكات برسێتی بۆته‌وه‌و ئه‌وه‌ش بۆته هۆی كوژرانی 300 بۆ 500 هه‌زار ئه‌رمه‌نی
و ژماره‌یه‌كی هاوشێوه‌ی تورك.