سەدر پێشنیاری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكاو كشانەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەسوریا دەكات
  2019-04-27       594       

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر نیگەرانی خۆی لە دەستوەردان لەكاروباری عێراق و ئەگەری گلانی وڵاتەكە لەململانێی نێوان ئێران و ئەمریكا دەردەبڕێت و پێشنیاری داخستی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق و كشانەوەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەسوریا دەكات.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر، ئەمڕۆ شەممە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند"نیگەرانم لەبارەی پرسی ململانێی نێوان ئێران و یەكێتی دوقۆڵی نێوان ترامپ و نەتەنیاهۆ."
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەو سەرپشك نییە لەنێوان پشتیوانیكردنی ئێران یاخود ئەمریكاو ئیسرائیل چونكە بەبڕواو بەپێی ئایین و شەریعەتەكەیان پشتیوانیكردنی ئەمریكاو ئیسرائیل قەدەغەو حەرامە.

وتوشیەتی"هەمو ئەوەی بەلای منەوە گرنگە ئەوەیە كە عێراق تێكەڵ بەو ململانێیە نەكرێت كە لەڕویەكەوە عەقائیدییەو لەڕویەكی دیكەوە سیاسییە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"نیگەرانی من رۆژ بە رۆژ زیاد دەكات كە دەینم دەستوەردانی هەردو لا لەكاروباری عێراقدا قوڵدەبێتەوە."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە لەكاتێكدا كە ئەم بەرژەوەندی وڵاتەكەی و گەلەكەی دەوێت و دەیەوێت عێراق بە سەربەخۆیی و سەربەرزی و بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەك بمێنێتەوە، هاوكات دەشیەوێت پەیوەندییە باشەكانی لەگەڵ ئێران بپارێزێت و خاكی عێراق نەكرێتە دەستپێك بۆ دەستدرێژیكردنی سەر ئێران.

باسی لەوەش كردوە كە عێراق لەنێوان بەرداشی سزاكانی ئەمریكاو هاوردەكردنی غازی عێراقدا سەری بۆ هەردو لای ململانێكار دانەواندوە "ئەوەش زۆر دڵگرانی كردوم."

موقتەدا سەدر لەبەیاننامەكەیدا 10 پێشنیاری خستونەتەڕو بۆ ئەوەی عێراق لەو ململانێیەوە نەگلێت، كە پێشنیارەكانی ئەمانە لەخۆ دەگرن:

ناردنی وەفدی عێراق بۆ رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی و نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ گوێگرتن لەبۆچونی ئەوان، ناردنی وەفد بۆ سعودیە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەوەی كە لەگەڵ ئێران بگەنە چارەسەرو هەروەها ناردنی وەفد بۆ یەكێتی ئەوروپا تا گوشار بخەنە سەر ئەمریكاو ئیسرائیل بۆ ئەوەی عێراق لەو گێژاوە دەربكەن.

لەپێشنیارێكی دیكەیدا داوای كردوە هێزێكی عێراقی نیشتمانی بەتەنها لە سوپاو پۆلیس پێكبهێنرێت و لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆك وەزیراندا بێت بۆ پاراستنی سنورەكانی عێراق لەهەر دەستوەردانێك لەهەر لایەنێكەوە بێت.

هەروەك پێشنیاریشی كردوە كە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق دابخرێت لەكاتێكدا ئەگەر عێراق لەو ململانێیەوە گلێنرا، چونكە ئەگەر وا نەبێت باڵیۆزخانەكە دەكرێتە ئامانجی "بەرگریكاران."

هەروەها پێشنیاریشی كردوە كە گروپە چەكدارەكانی سەر بە حەشدی شەعبی لەسوریا بەپەلە بكشێنەوە بۆ عێراق و وتوشیەتی"بونیان لەسوریا بەمانای گلاندنی عێراقە لەململانێكەوە."

سەدر پێشنیاریشی كردوە كە رێككەوتنێكی دوقۆڵی لەنێوان عێراق و ئێراندا بكرێت لەسەر رێزگرتن لە سەروەری هەردو لا یاخود رێككەوتنێكی سێقۆڵی بكرێت لەگەڵ سعودیەش بۆ دروستكردین كەشی ئاشتی.

 


زۆرترین بینراو
چراخان رەفیق: به‌ ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم له‌ ڕێگای ئه‌م نوسراوه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌و ڕاستیانه‌ ئاشكرا بكه‌م
"نه‌جمه‌دین که‌ریم (سندوقی ره‌شی مافیاکانی کوردستان)"
هاوسه‌ری پێشوی ئاشتی هه‌ورامی: ئاشتی هه‌ورامی‌و بانده‌ مافیایه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنم لێده‌که‌ن
رۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی: به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌ڕو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ هه‌ولێر
ویكیلیكس: له‌(2005)ه‌وه‌، ئه‌مریكا دڵنیا بووه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ركوك ده‌بێته‌ قوربانی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی
داعش ژیانی پارێزه‌ره‌که‌ی نادیه‌ موراد له‌ئه‌مه‌ریکا ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
بارزانی: ئیرادەی گەلی كوردستان بەهێزە‌و سەرباری بونی پیلانگێری، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەرزتر لە جاران تێدەکۆشی
گه‌روی هورمز، مۆته‌كه‌ ترسناكه‌كه‌ی ئابوری عێراق‌و كه‌نداو
وەزیری دەرەوەی عێراق: پشتیوانی ئێران دەكەین
عەبدوڵا ئۆجەلان نامەیەك بڵاو دەكاتەوە
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×