شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق لەهەولێرە
  2019-04-28       594       

 

بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە ئابورییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و عێراق، لەئێستادا شاندێكی باڵای حكومەتی عێراق لەهەولێرە لەچورچێوەی لیژنەی كاروباری ئابوری‌و پرسی دەروازە سنورییەكان‌و كۆنترۆڵی جۆریی.


ئاوێنە: كۆبونەوەی شاندی باڵای حكومەتی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی باڵای هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەسەر دۆزینەوەی رێگە چارەیەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشە ئابورییەكانی نێوانیان، كە پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان‌و داهاتە ناوخۆییەكانی هەرێم‌و دەروازە سنورییەكان‌و سیستەمی هاتوچۆ لەدیارترینی تەوەری گفتوگۆكان دەبێت.



شاندی باڵای حکومەتی عێراق پێکهاتون لە، وەزیری دارایی، وەزیری پیشەسازی، وەزیری پلاندانان، وەزیری کشتوکاڵ، وەزیری رۆشنبیری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراقی و بەڕێوەبەری خاڵە گومرگییەکانی عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە راوێژکارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق‌و فواد حسێن، وەزیری دارایی‌و ئابوری حكومەتی عێراق سەرۆكایەتی دەكات.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×