فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا: مانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌عێراق درێژخایه‌ن ده‌بێت
  2019-04-28       402       

جه‌نه‌راڵ كینیس ماكینزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا پێی وایه‌ كه‌ مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق درێژخایه‌نه‌و جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ واشنتۆن توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تارانی هه‌یه‌.
ئاوێنه‌: جه‌نه‌رال كینیس ماكینزی، له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند"هه‌نارده‌كردنی تیرۆر له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌و جیهان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی درێژخایه‌نه‌."

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"مانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی له‌ناوچه‌كه‌دا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌بێت و بونمان له‌ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و دۆستانی ناوچه‌كه‌دا له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدا ده‌بین بۆ ده‌ستبه‌ركردنی ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌كگرتوبن دژ به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، پێشموایه‌ توانای پێویستمان هه‌یه‌ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێران له‌په‌یوه‌ست به‌ هه‌ر جموجوڵێكی مه‌ترسیدار."

هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ پێی وایه‌ مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق "درێژخایه‌ن" ده‌بێت بۆ سه‌رنج خستنه‌سه‌ر دژایه‌تی تیرۆر و ئاشكراشیكرد كه‌ واشنتۆن له‌ئێستادا له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌دانوستاندایه‌.

 


زۆرترین بینراو
چراخان رەفیق: به‌ ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم له‌ ڕێگای ئه‌م نوسراوه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌و ڕاستیانه‌ ئاشكرا بكه‌م
"نه‌جمه‌دین که‌ریم (سندوقی ره‌شی مافیاکانی کوردستان)"
هاوسه‌ری پێشوی ئاشتی هه‌ورامی: ئاشتی هه‌ورامی‌و بانده‌ مافیایه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنم لێده‌که‌ن
رۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی: به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌ڕو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ هه‌ولێر
ویكیلیكس: له‌(2005)ه‌وه‌، ئه‌مریكا دڵنیا بووه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ركوك ده‌بێته‌ قوربانی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی
داعش ژیانی پارێزه‌ره‌که‌ی نادیه‌ موراد له‌ئه‌مه‌ریکا ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
بارزانی: ئیرادەی گەلی كوردستان بەهێزە‌و سەرباری بونی پیلانگێری، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەرزتر لە جاران تێدەکۆشی
گه‌روی هورمز، مۆته‌كه‌ ترسناكه‌كه‌ی ئابوری عێراق‌و كه‌نداو
وەزیری دەرەوەی عێراق: پشتیوانی ئێران دەكەین
عەبدوڵا ئۆجەلان نامەیەك بڵاو دەكاتەوە
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×