به‌پێچه‌وانه‌ی دیدی به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستانه‌وه، عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان پێی وایه هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی نوێ‌دا له‌به‌رده‌م قه‌یرانێكی قوڵی داراییدایه‌و دۆخه‌كه له‌ڕوی ئابورییه‌وه زۆر خراپ ده‌بێت.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌په‌یامێكدا پیرۆزباییدا به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێوه رایگه‌یاند"به‌داخه‌وه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و بڕیاره هه‌ڵه‌کان و مه‌رگی سه‌رکرده‌ی کورد نه‌وشیروان مسته‌فا، له دو ساڵی ڕابردودا نه‌هامه‌تیی زۆرمان بینی، قۆرخکاری و سته‌مکاری و له‌ده‌ستدانی خاک و نه‌داری روی له نیشتیمان کرد. بۆ چاکه‌خوازان دۆخێکی پڕ ئازاربو."
وتوشیه‌تی"له‌گه‌ڵ هیواو کارکردنمان بۆ باشترکردنی دۆخه‌که، به‌ڵام ده‌مه‌وێت ڕاستگۆیانه پێتان بڵێم، له ٢٠١٩ دا هه‌رێم له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری هاتنی قه‌یرانێکی قوڵی داراییدایه، ئه‌گه‌ر بڕیاری نیشتیمانیانه‌ی دور له به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی نه‌درێت دۆخه‌که له ڕوی ئابورییه‌وه زۆر خراپ ده‌بێت."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه له ڕۆژانی ئاینده‌داو له گفتوگۆ‌و دیداره‌کانیاندا پلانی خۆیان بۆ ڕێگری له‌و قه‌یرانه ده‌خه‌نه‌ڕو.
له‌كۆتاییشدا وتویه‌تی"دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه له هه‌مو ئه‌گه‌رێکدا چاوێکی تیژ‌و ده‌ست و ده‌مێکی ئازامان ده‌بێت بۆ دژایه‌تی زوڵم و سته‌مکاری. "
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی رابردودا دڵنیاییان داوه‌ته هاوڵاتیان كه قۆناغی سه‌ختی قه‌یرانی ئابوری تێپه‌ڕیوه‌و هه‌رێم به‌ره‌و دۆخێكی باشتر هه‌نگاو ده‌نێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێی زاینییه‌وه رایگه‌یاندبو؛ دڵنیاین كاته سه‌خته‌كان تێپه‌ڕێن و ئاینده‌یه‌كى گه‌ش، ئارامى، پێشكه‌وتن و بوژانه‌وه چاوه‌ڕێى خه‌ڵكى كوردستانه.