"لەماوەی 2 مانگدا 45 كەس بەتۆمەتی بەكارهێنان‌و بازرگانیكردن بە مادەهۆشبەرەكانەوە دەستگیركراون"
  2019-04-29       468       

لەراگەیەنراوێكیدا بنكەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی قەزای سۆران ئاماژەبەوە دەكات لەماوەی 2 مانگدا 45 كەس بەتۆمەتی بەكارهێنان‌و بازرگانیكردن بە مادەهۆشبەرەكانەوە دەستگیركراون‌و بۆ وەرگرتنی رێكاریی یاسایی روبەروی بەردەم دادوەر كراونەتەوە.


ئاوێنە: بنكەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكانی قەزای سۆران رایدەگەیەنێت لە هەردو مانگی 3 و 4 ساڵی 2019 بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران و بازگەکانی سەر بەو بەڕێوەبەرایەتیە و بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەڵەتی حاجی ئۆمەران، بە پێی یاسای (14مخدرات) و بە وەرگرتنی زانیاری و چاودێری و بەدواداچون و لە چەندین هەڵمەتی جیاواز توانیویەتی 45 کەس بە تۆمەتی ئالودە بون و کڕین وفرۆشتنی ماددە هۆشبەرەکان و دراوی ساختە دەستگیر بکات.



دەشڵێت " لە نێویاندا 12 کەسی دانیشتوی دەرەوەی سنووری سۆران و 14 کەسیشیان بیانی و 2 داواکراو و 17 کەسی دانیشتووی سۆرانن، لە کاتی دەستگیر کردنی ئەو تۆمەتبارانە توانرا دەست بگیرێت بە سەر بڕی 2 ھەزار و562 دانە حەبی قەدەغەکراو و بڕی 21 ھەزار و 700 دۆلاری ساختە، ھەروەھا بڕی یەك كیلۆ و 200 گرام ماددەی ھۆشبەری جۆری ھێرۆین و  بڕی 523 گرام ماددەی هۆشبەری جۆری شیشە و بڕی 95 گرام ماددەی هۆشبەری جۆری تلیاك و حەشیش و هەندێک کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و یەک دەمانچە".

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×