ئامادەكارییەكانی مانگی رەمەزان راگەیەندرا
  2019-04-29       988       

لە سلێمانی ئامادەكارییەكانی مانگی پیرۆزی رەمەزان راگەیەندراو قائیمقامی شارەكەش دەڵێت: لە مانگی رەمەزاندا رێگری تەواو لە بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو شتومەك دەكرێت و هەر فرۆشیارێك پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە.



ئاوێنە: راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: ئەمرۆ دوو شەممە 29.4.2019 لیژنەی ئەمنی سلێمانی و فەرمانگە پەیوەندارەكان و یەكێتی زانیانی ئیسلامی كوردستان بەسەرپەرشتی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی كۆبووەوە و پلان و رێوشوێنەكانی تایبەت بە مانگی رەمەزان تاوتوێكرا , 



لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیشدا ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: بەهەماهەنگی لەگەڵ هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكان پلانێكی گشتگیریان بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان داناوە و هەموو ئامادەكاریەكی پێویستیش كراوە بۆ ئەوەی بەبێ هیچ گرفتێك هاوڵاتیان پێشوازی لە مانگی پیرۆزی رەمەزان بكەن , لە بارەی نرخی كاڵاو شتومەك و چاودێری بازاڕ قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند: لە مانگی رەمەزاندا چاودێریەكی ووردی بازاڕ دەكرێت و هاوشێوەی مانگەكانی تر رێگە بە بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو شتومەك نادێت و هەر فرۆشیارێك پابەند نەبێت بە مەرج و رێنماییەكانەوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێتەوە , لیژنەهاوبەشەكانیش لەو مانگەدا گەڕان و بەسەركردنەوەكانیان چڕتردەكەنەوە و رێگری لە هەموو جۆرەكانی سەرپێچی دەكەن, 


 دەربارەی كردنەوەی چێشتخانەو رێستۆرانتەكان لە مانگی رەمەزاندا ئاوات محەمەد ووتی : مەرج و رێنمایی دانراوە بۆ كاركردنی هەموو ئەو شوێنانەی كە دەیانەوێت لە مانگی رەمەزاندا كراوەبن و پێویستە بەتەواوی پابەندی مەرج و رێنماییەكان بن یەكێك لە رێنمایەكانیش پێویستە رووی پێشەوەی چێشتخانەو رێستۆرانتەكان داپۆشن و رێز لە مانگی رەمەزان و رۆژوانان بگرن, هەروەها ئەو شوێنانەی كە لە مانگی رەمەزاندا كراوە دەبن پێویستە لە جەژنی رەمەزانیشدا كراوەبن بەڕووی هاوڵاتیان و گەشتیاراندا,


قائیمقامی سلێمانی ووتیشی: لەرووی ئەمنیەوە لە هەموو شوێنە گشتیەكان رێوشوێنێكی پێویست دەگیرێتە بەر بۆ سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان, لە بارەی دوكان و شوێنەكانی تایبەت بە خواردنەوە حكولییەكانیش ئاوات محەمەد رایگەیاند بۆ رێگرتن لە مانگی رەمەزان كاركردنی هەموو ئەو شوێنانە رێكدەخرێت , 


لە بەشێكی تری كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا مامۆستا عەتا پێنجوێنی جێگری سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند: پێویستە لە ئاستێكی باڵادا هەموو لایەك رێز لە مانگی پیرۆزی رەمەزان بگرن , داواشی لە كەناڵەكانی راگەیاندن كرد لە پەخشكردنی بابەت و بەرنامەكانیان پیرۆزی مانگی رەمەزان لە بەرچاوبگرن .  

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×