"پارتی رۆژانه‌ 20 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك ده‌بات"
  2019-04-29       1155       

ئەندامێکی لیژنەی نەوت و وزە له‌په‌رله‌مانی عێراق ئاشکرایدەکات، له‌بنكه‌ی "جاستان" كه‌ زیاتر له‌ 20 بیره‌ نه‌وت له‌ "ئاڤانا" به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێت، له‌ژێر كۆنترۆڵی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای "كار"ی نزیك له‌پارتی دیموكراتی كوردستاندایه‌.

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد: ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سروشتیەکان له‌پەرلەمانی عێراق، غالب محه‌مه‌د بە ئاوێنەی راگەیاند"بەرهەمهێنانی نەوت لە (کەرکوک و عه‌ین زالە و گەیارە و نه‌فتخانە، ڕۆژانە بریتییە لە ( 325.1) هەزار بەرمیل لەڕۆژێکدا بەشێوەیەک، کەرکوک بابا (٨۹.۹) هەزارە لە رۆژێکدا و کەرکوک ئاڤانا (٤۳.8) هەزارە لە ڕۆژێکدا، کەرکوک بای حه‌سه‌ن (۱۲2.5) هەزار لە ڕۆژێکدا، هەروەها هەریەکە لە کەرکوک خه‌باز (۲٤.٦) هەزار لە ڕۆژێکدا و جمبور(44.3) هەزار لە رۆژیکدا، ئەویش بەپێی وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق کە نوسراوێکم ئاڕاستەکردن."

وتیشی"لە بنکەی (جاستان) کە زیاتر لە (۲۰) بیری نەوت لە (ئاڤانا) بەیەکەوە دەبەستێت و ڕۆژانە زیاتر لە (۲۰) هەزار بەرمیل بەرهەمدەهێنرێ، لە ژیرکۆنتڕۆڵی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی کۆمپانیا "کار"ی نزیک لە پارتیدایە."

سەبارەت بەو ۲۰ هەزار بەرمیلە هێمای بۆ ئەوەشکرد"بەمەش ڕۆژانە (۲۰) هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ دەبرێت و هەتا ئێستا باس نەکراوە."

لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لە نەفتخانە، غالب وتی"بەرهەمهێنان له ( نه‌فتخانە) کە دەکەوێتە شاری خانەقین (سفرە) چونکە بە قسەی وەزارەتی نەوتی عێراق بێت بۆری گواستنەوەی نەوتەکە زیانی پێگه‌یشتوه‌."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×