"بندیوارێك لابدەن‌و خۆبەخشێك دابمەزرێنن"
  2019-04-30       538       

بەدروشمی "بندیوارێك لابدەن‌و خۆبەخشێك دابمەزرێنن" كارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی لەسلێمانی گردبونەوە، ئاماژەبەوەش دەكات حكومەتی هەرێمی كوردستان كەمتەرخەمە لەئاست دامەزراندنیان، لەشاری هەولێریش سەندیكای كرێكاران گرد دەبنەوە.


ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمرۆ "سێ‌ شەممە" ژمارەیەك لەكارمەندانی خۆبەخشی كەرتی تەندروستی وەك نارەزایەتی لەبەرامبەر دانەمەزراندنیان لەشاری سلێمانی گردبونەوە، دوپاتیشیدەكەنەوە ئەوان وەك خۆبەخشان بەردەوام دەبن لەدەربرینی نارەزایەتی‌و گردبونەوە تا ئەو كاتەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە فەرمی دایان دەمەزرێنێت، رو لە حكومەتیش دروشمی "بندیوارێك لابدەن‌و خۆبەخشێك دابمەزرێنن" یان بەرزكردوەتەوە.

هاوكات لەشاری هەولێریش كرێكارانی سەندیكای كرێكارانی كوردستان وەك دەربرینی نارەزایەتی بەنێو شەقامەكاندا بەرەو پەرلەمانی كوردستان رێ دەكەن، چاوەروانیش دەكرێت یاداشتێكی پێنج خاڵی كە تێیدا داوا دەكەن رێگری بكرێت لەهێنانی كرێكاری بیانی، یاسای خانە نشینی كرێكاران ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان بكەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×