لەبارەی سەرۆکایەتی ھەرێم و ریفراندۆم... دوایین بەرھەمی چاپکراوی ئارێز عەبدوڵڵایە
  2019-04-30       1701       

ئەم کتێبە لەسەر ھەردوو بواری سەرۆکایەتی ھەرێم‌و ریفراندۆم نوسراوە. نوسەر لەو کتێبەیدا پەنجە لەسەر نەنگییەکانی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم و لایەنە نێگتیڤەکانی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی دادەنێ. بە چەندین بەڵگەی بەھێز سیستمی پەرلەمانی لە سیستمی سەرۆکایەتی بەباشتر دادەنێ و پێشیوایە بەپێی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم سیستمی حوکمڕانی کوردستان سەرۆکایەتیە، نەک پەرلەمانی. لەھەمان کاتدا ئاڵۆزی و نەگونجانی نێوان دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەت دەخاتە ڕوو.

لەبابەی ریفراندۆمیشەوە نوسەر ھەڵوێستی خۆی نیشانداوە و پێی وابووە کە زەمینەی ریفراندۆم لەبار نەبووە و لە ھەموو روەکانی دیبلۆماسی، ئابوری، سەربازی، سیاسی و یاسایی ئامادەکاری بۆ نەکراوە.

نوسەر لە پەرەگرافێکدا لەپێش ریفراندۆم نوسیویەتی: "ئایا ریفراندۆم پسولەی لێبوردنی خوداییە تا گوناحی ھەموو ئەوانە رەشکاتەوە کە کاری بۆ دەکەن و وەک دروشم بەرزیان کردۆتەوە؟ ئایا ریفراندۆم پشتەوانە (حصانە)ی دەسەڵات و حزب و بڕیار بەدەستەکانە تا بەھۆیەوە یاسا پێشێل بکەن و بیکەنە بیانووی مانەوە لەسەر کورسی دەسەڵات؟ لەلایەکی تر نوسیویەتی دەبێ تا زووە گرفتە ناوەخۆییەکان چارەسەر بکرێن و ھەر کەسێکیش پێی وابێ گرفت و گوناحەکان بە ئاوی ریفراندۆم دەشورێنەوە ئەوا ھەڵەیەکی مێژوویی گەورە دەکا".
ئەم کتێبە که‌ کۆمه‌ڵه‌ وتارێکه‌ پێشتر له‌رۆژنامه‌کانی ئاوێنه‌و کوردستانی نوێ بڵاوکراونه‌ته‌وه‌، سەرنج و ھەوڵوێستی نوسەرە و لە دووتوێی ٢٣٠ لاپەرە لەبەر دەستی خوێنەردایە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×