سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، پڕۆژه‌كانی
پارێزگاكه ده‌ستیان پێكردۆته‌وه‌و چاوه‌ڕوانن له‌دوای ناردنی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی
پارێزگاكان ده‌ست ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی درێژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری هه‌ولێر.
ئاوێنه: عه‌لی ڕه‌شید, سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه
به‌ماڵپه‌ڕی ره‌سمی پارتی راگه‌یاند"پرۆژه‌كان به‌رده‌وامن و پرۆژه ستراتیژییه‌كان
ده‌ستیان به‌كار كردوه‌ته‌وه. ئێستا پرۆژه‌كان كه‌وتونه‌ته سەر سكه‌ی خۆیان و چاوه‌ڕوانین
له‌دوای ناردنی پاره‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان هه‌ولێر زیاتر گه‌شه بكات. له‌م قۆناغه‌دا
سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه پێداویستیی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكین، چاك ده‌كرێنه‌وه
و ده‌ست ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی درێژه‌ی شه‌قامی 150 مەتریی هه‌ولێر كه ڕێژه‌یه‌كی
زۆری فشاری قه‌ره‌باڵخیی شار كه‌م ده‌كاته‌وه."
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕو"جه‌ختمان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه
بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگا له به‌غداوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌ست بكه‌ین به جێبه‌جێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان و مایه‌ی دڵخۆشییه كه ساڵی داهاتو
گرفتی كه‌م ئاوییش له هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه مه‌سفای نوێ داده‌نرێت، ئه‌وه‌ش
واده‌كات 14هه‌زار مه‌تر ئاو له ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێردا له هه‌ولێر زیاد بكات."