هەولێر: پێشانگای نێودەوڵەتی تەندروستی بەرێوە دەچێت
  2019-05-01       1168       

لەهەولێر پێشانگای نێودەوڵەتی تەندروستی بەرێوە دەچێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش رایدەگەیەنێت دابەزینی نرخی نەوت كاریگەریی لەسەر كەرتی تەندروستی دروستكردوە، ئاماژەبەوەش دەكات لە هەولێر، سلێمانی، دهۆك 47 نەخۆشخانە چارەسەری نەخۆشییە درێژخایەنەكان دەكەن.


ئاوێنە: ئەمرۆ یەكی ئایار لەشاری هەولێر پێشانگای نێودەوڵەتی تەندروستی بەرێوە دەچێت‌و لەمیانی پێشكەشكردنی وتارێكیدا لەو پێشانگایە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند دابەزینی نرخی نەوت كاریگەریی لەسەر كەرتی تەندروستی داناوە، باس لەوەش دەكات یەكێك لەكارە لەپێشینەكانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بریتیی بوە لە بونیادنانی سیستەمێكی تەندروستی پێشكەوتو لەهەرێمی كوردستان.


راشیدەگەیەنێت سیستەمی تەندروستی لەهەرێمی كوردستان‌و عێراقیش پێویستی بە پێداچونەوە هەیە، وتیشی "له‌ هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك 47 نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری زۆرترین نه‌خۆشه‌ درێژخایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن، ته‌نها له‌ ساڵی رابردو هەزار و 860 نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ستیار كراون، ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌نته‌ری پسپۆری بۆردی عێراقی و عه‌ره‌بی و بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌ن".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×