"چاودێری نرخی بازار دەكرێت"
  2019-05-01       591       

 

بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی، سۆران عەبدولغەفور لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنەكان بۆ مانگی رەمەزان رایدەگەیەنێت لیژنەكانی چاودێری بازرگانی بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنە هاوبەشەكان چاودێری نرخی بازار دەكەن.


ئاوێنە: سۆران عەبدولغەفور، بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژەبەوە دەكات لیژنەی تایبەتیان هەیە بۆ مانگی رەمەزان‌و سەرجەمی نرخی شمەك‌و كاڵاكان وەرگیراون لەلایەن لیژنەی چاودێری بازرگانی سلێمانیەوە، دەشڵێت "لەدەرۆژی یەكەمی مانگی رەمەزان بەراوردی نرخەكان دەكەنەوە، ئەگەر بەرزبونەوەی بەخۆوە بینیبو بەدواداچونی بۆ دەكەین".


راشیدەگەیەنێت بەشێكی زۆری ئەو كاڵایانەی دێنە هەرێمی كوردستان لەدەرەوە هاوردە دەكرێن، هۆشداریش دەدات هەر فرۆشیارێك نرخ بەرز بكاتەوە دوكانەكەی بۆ ماوەی 5 رۆژ دادەخرێت بە هەڵواسینی لافیتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×