چراخان رەفیق سكاڵای یاسایی لەسەر ئاشتی هەورامی لەدادگای نێودەوڵەتی لەندەن تۆمار دەكات
  2019-05-02       2495       

چراخان رەفیق، هاوسەری پێشوی ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان سكاڵای یاسایی لەسەر ئاشتی هەورامی لەدادگای نێودەوڵەتی لەندەن تۆمار دەكات، دەشڵێت " هەر لایەنێك و حزبێك و حكومەتێك توهمەتێك یان رێگیریم لێ بكەن ئەوە ئەوانیش شەریكە دزی ئاشتی هەورامین و دەیانەوێ بەردەوام بن لە دزێتی".


ئاوێنە: ماڵپەری درەو میدیا بڵاویكردوەتەوە  لە نوسێنێكیدا كە لە پەیجی رەسمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك بڵاویكردۆتەوە چراخان رەفیق، هاوسەری پێشوی ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە لە دادگای نێودەوڵەتی لەندەن سكاڵای یاسایی تۆماركردوە. 


لەنوسینەكەیدا هاتوە "من وەك و چراخان رەفیق عومەر سكاڵای رەسمیم تۆمار كرد لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتێكانی هەرێم لە دادگای نێودەوڵەتی لەندەن( tribunal of the London Court of International Arbitration )هەمان ئەو دادگایەی كە جاری پێشۆ دانا غاز وزارەتەكەی روبەروو بوەوە ..وەسەجەم بەڵگەو موستەمسەكاتی گەندەڵێكانی ئاشتی هەورامی تەسلیمی دادگای نێو دەوڵەتی لەندەن كران بۆ لێكۆڵینەوە وە دەیسەلمێنم بۆ دونیاو هەرێمیش كە كێ ئەو هەموو گەندەڵی و دزێتیەی كردوە لە مەلەفی نەوتی هەرێم".





دەقی نوسینەكەی 

من وەك و چراخان رەفیق عومەر سكاڵای رەسمیم تۆمار كرد لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتێكانی هەرێم لە دادگای نێودەوڵەتی لەندەن( tribunal of the London Court of International Arbitration )هەمان ئەو دادگایەی كە جاری پێشۆ دانا غاز وزارەتەكەی روبەروو بوەوە ..وەسەجەم بەڵگەو موستەمسەكاتی گەندەڵێكانی ئاشتی هەورامی تەسلیمی دادگای نێو دەوڵەتی لەندەن كران بۆ لێكۆڵینەوە وە دەیسەلمێنم بۆ دونیاو هەرێمیش كە كێ ئەو هەموو گەندەڵی و دزێتیەی كردوە لە مەلەفی نەوتی هەرێم و ئاشتی هەورامی تا ئێستا هەوڵی داوە گەندەڵێكانی خۆی بەسەر خەڵكانی كەیە ساغ بكاتەوە و كەسانی كە تاوان بار كات و ئێستاش كار بۆ ئەوە دەكات دوبارە لەكابینەی نوێی هەرێم وەك و وەزیر دابمەزرێتەوە و دووبارە خەڵكانێكی كە تاوان باركات بە گەندەڵی بۆ مانەوەی خۆی و هەمیشە وای پیشان داوە گەر ئاشتی هەورامی نەبێ ئەوە سەرجەم كۆمپانیا بیانێكانی نەوت لە هەرێم دەكشێنەوە بەڵام راستێكەی ئەوەیە ئەو رێككەوتوە بە پارە لەگەڵ چەند بەرێوبەرێكی كۆمپانیاكان وە ئتفاقی شەخسیان هەیە و هیچ پەیوەندی بە مانەوەی كۆمپانیا نێو دەولەتێكانەوە نیە لە هەرێم دا . وە چەندین ساڵە بێدەنگ بونی من لەم كەیسەدا ئەوەیە كە كەسانی زۆر بەرێز منیان راگرتوە 
وە من بە شەخسی روبەروی ئاشتی هەورامی دەبمەوە لە دادگا وە هەر لایەنێك و حزبێك و حكومەتێك توهمەتێك یان رێگیریم لێ بكەن ئەوە ئەوانیش شەریكە دزی ئاشتی هەورامین و دەیانەوێ بەردەوام بن لە دزێتی وە لەم رۆوە هەر توهمەتێك یان بەربەستێكم بۆ دروست بكرێ لە حكومەت و حزب و لایەنەكانەوە ئە وە دەستی ئاشتی هەورامی لە پشتە و بە پارەی دزینی نەوت چاویان دادەپۆشێ.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×