هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی لێدروا، چاککرا، ژێرئاوکەوتو بۆ هه‌رێم قەدەغە ده‌كرێت
  2019-05-02       777       

وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی‌ هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی "لێدروا، چاککرا، ژێرئاوکەوتو" قەدەغە ده‌كات.

ئاوێنه‌: بەپێی نوسراوێکی‌ وەزارەتی ناوخۆ کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکراوەتەوەو واژوی کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی لەسەرە، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی "لێدروا، چاککرا، ژێرئاوکەوتو" قەدەغە ده‌كرێت.

له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لەبەر بەرژەوەندی گشتی‌و بەمەبەستی پاراستنی گیان‌و سامانی هاوڵاتیان‌و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لەیاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 6ی ساڵی 2009 بڕیارماندا بە: یەکەم، قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی (لێدراو، چاککراو، ژێرئاوکەوتو)ن، کە هاوردەدەکرێن بۆ ناوەی هەرێم لەرێگای دەروازە نێودەوڵەتییەکان‌و بازگەکانی نێوان پارێزگاکانی عێراق‌و هەرێمی کوردستان."

له‌خاڵی‌ دووه‌می‌ نوسراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ هه‌رێمدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئەو فەرمانە لەرۆژی 1-7-2019 کاری پێدەکرێت.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×