ئه‌مریكا پێنج ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژه‌ی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق ته‌رخان ده‌كات
  2019-05-02       579       
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا پڕۆژەی ئاسایشی فرۆکەخانەکانی عێراقی بە گوژمەی پێنج ملیۆن دۆلار راگه‌یاندو کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا له‌به‌غدا ده‌ڵێت، ئەم پرۆگرامە ھاریکارییە سەلامەتی سەرنشینەکان و راکێشانی وەبەرھێنەرە بیانییەکان و فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییە جیھانییەکانی عێراق ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و ھانی گەشەپێدانی ئابوری دەدات.

ئاوێنه‌: باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، بەرپرسەکانی باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لە بەغداد و دەسەڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراقی خۆشحاڵن بە راگەیاندنی پرۆژەی ئاسایشی فرۆکەخانەکانی عێراق بە گوژمەی پێنچ ملیۆن دۆلار.

وتیشی"ئەم دەستپێشخەرییە داراییەی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا راھێنان و کەره‌ستە دابین دەکات بە ھەماھەنگی نزیک و ھاوبەش لەگەڵ شارەزایانی دەسەڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراقی."

کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا, جۆی ھود, لە بۆنەی راگەیاندنی پرۆگرامەکەدا وتی"فرۆکەخانەکان دەرگاکانی جیھانن. ئەم پرۆگرامە ھاریکارییە تەنھا سەلامەتی سەرنشینەکان بۆ خەڵکی عێراق بەھێز ناکات بەڵکو پاڵپشتی تواناکانی عێراقیش دەکات بۆ راکێشانی وەبەرھێنەرە بیانیەکان و فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییە جیھانییەکان و ھەروەھا ھانی گەشەپێدانی ئابوری دەدات."

به‌یاننامه‌كه‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ به‌رپرسانی دەسەڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراقی و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسراو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر کۆبونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی پرۆگرامەکەو بەردەوام بون لەسەر بەھێزکردنی ئاسایش لە فرۆکەخانەکانی عێراق بۆ گەیشتن بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه‌ راگەیاندنی پرۆگرامەکە ئاماژەیەکە بۆ فراوانبونی رۆڵی عێراق لە کۆمەڵگەی فڕۆکەوانی جیھانی و جەخت لە پابەندبونی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکاتەوە بۆ ھاوکاریکردنی بنیاتنانی ئابورییەکی گەشەسەندوی فرەچەشن ھەروەکو ئاماژەی پێدراوە لە رێكکەوتنامەی چوارچێوەی ستراتیجی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاو عێراق.

زۆرترین بینراو
چراخان رەفیق: به‌ ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمی ده‌زانم له‌ ڕێگای ئه‌م نوسراوه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ ئه‌و ڕاستیانه‌ ئاشكرا بكه‌م
"نه‌جمه‌دین که‌ریم (سندوقی ره‌شی مافیاکانی کوردستان)"
هاوسه‌ری پێشوی ئاشتی هه‌ورامی: ئاشتی هه‌ورامی‌و بانده‌ مافیایه‌که‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنم لێده‌که‌ن
رۆژنامه‌یه‌كی لوبنانی: به‌ده‌یان ملیۆن دۆلار خراوه‌ته‌ڕو بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ هه‌ولێر
ویكیلیكس: له‌(2005)ه‌وه‌، ئه‌مریكا دڵنیا بووه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ركوك ده‌بێته‌ قوربانی‌ ناكۆكییه‌كانی‌ یه‌كێتی‌‌و پارتی
داعش ژیانی پارێزه‌ره‌که‌ی نادیه‌ موراد له‌ئه‌مه‌ریکا ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
بارزانی: ئیرادەی گەلی كوردستان بەهێزە‌و سەرباری بونی پیلانگێری، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەرزتر لە جاران تێدەکۆشی
گه‌روی هورمز، مۆته‌كه‌ ترسناكه‌كه‌ی ئابوری عێراق‌و كه‌نداو
وەزیری دەرەوەی عێراق: پشتیوانی ئێران دەكەین
عەبدوڵا ئۆجەلان نامەیەك بڵاو دەكاتەوە
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×