هەفتەی داهاتو چەند وەزارەتێك موچە وەردەگرن
  2019-05-03       1261       

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە رۆژی یەكشەممەوە دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەكرێت و لەو هەفتەیەشدا چەند وەزارەتێك موچە وەردەگرن.

ئاوێنە: میدیای رەسمی پارتی لەزاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستانەوە بڵاویكردۆتەوە كە هاوشێوەی مانگەكانی پێشو حكومەت پابەندە بە پێدانی موچە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا و هەمو 30 ڕۆژ موچە دابەشدەكات.

هێمای بۆ ئەوە كردوە كە رۆژی یەكشەممە 5ی ئایاری موچەی مانگی شوباتی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

رۆژی دوشەممە، 6ی ئایار موچەی یەكەكانی 70و 80ی هێزی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.

رۆژی سێشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەكرێت.

بەپێی ریزبەندنی خشتەی دابەشكردنی موچە، دوای وەزارەتی پەروەردەو دارایی هەر یەك لە وەزارەتەكانی تەندروستی و شەهیدان و ئەنفالكراوان موچە وەردەگرن.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×