فەیسبوک ئه‌كاوه‌نتی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌سڕێته‌وه‌ كه‌ بیروباوەڕی توندڕەوو ڕەگەزپەرستی بڵاودەکەنەوە
  2019-05-03       1248       
کۆمپانیای فەیسبوک بریاری‌ سڕینه‌وه‌ی‌ ئه‌كاوه‌نتی‌ ئه‌و كاسانه‌ی‌ خسته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌ كه‌ بیروباوەڕی توندڕەوو ڕەگەزپەرستی لەسەر فەیسبوکەکانیان بڵاودەکەنەوە.

ئاوێنه‌: کۆمپانیای فەیسبوک لەڕاگەیه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ هەمیشەو بەبێ جیاوازی ئەو کەس‌و ڕێکخراوانەیان بلۆککردووە کە بانگەشە بۆ بیروبۆچونی توندڕەوی‌‌و ڕق‌و کینە‌و ڕەگەزپەرستی دەکەن.

فەیسبوک کە خاوەنی ئنستگرامیشە، دەڵێت، ئەو کەس‌و ڕێکخراوانە لەئنستگرامیشدا بلۆک دەکرێن.

کۆمپانیاکە لەڕۆژی پـێنجشەممەوە فەیسبوک‌و ئنستگرامی کۆمەڵێک کەسایەتی بلۆک کردووه‌، لەوانە پـۆڵ نێڵێن، سیاسەتمەداری کۆماری لەویلایەتی ویسکەنسن‌و لۆرا لومەر، چالاکوان‌و ڕۆژنامەوانی سەر بەپارتی کۆماری لەنیویۆرک‌و میلۆ یانۆپـۆڵس، کەسایەتی بەریتانی کە ئەم سیانە پـێـیانوایە خەڵکی سپی پـێست لەسەرو خەڵکی دیکەوەن. 

هەروەها لویس فەرەخانی تەمەن 85 ساڵیش بلۆکراوە، ئەوەی لەئەمەریکا سەرۆکایەتی کۆمەڵەی " Nation of Islam" دەکات‌و وتاری دژی سامیەت بڵاودەکاتەوە.

کریستینا لۆپـێز، جێگری بەڕێوەبەری بەشی توندڕەوی لەکۆمەڵە میدیای "Matters for America" لەم بارەیەوە بەئاژانسی فڕانس پـرێسی وتووه‌، ئەم ڕاگەیاندنەی فەیسبوک هەنگاوێکی بەئاڕاستەیەکی دوروستدا، دەڵێت بلۆکردنی پـۆڵ نێڵێن‌و لۆرا لومەرو میلۆ بانۆپـۆڵس هەتا ڕادەیەک یارمەتیدەر دەبێت لەدانانی سنورێک بۆ بڵاوبونەوەی بیروباوەڕی ڕاستڕەوی توندڕەو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×