2019-05-05   577     
لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا، له‌لایه‌ن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیه‌ته‌وه پشکنین بۆهەموو ئەو خواردن و خواردنەوانە دەکرێت بە رۆژوان و هاوڵاتیان دەفرۆشرێت و نوێنەری تەندروستی له لیژنەکان ده‌ڵێت: هه‌رشوێنێك مۆڵه‌تی نه‌بێت یاخود سه‌رپێچی له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بكات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت.
ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: ئازاد نەبی، نوێنەری بەرێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگەیاند: بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی تەندروستی ئەوخواردن و خواردنەوانەی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بە رۆژوانان و هاوڵاتیان دەفرۆشرێن، لیژنەكانی قائیمقامیەت سەردانی هەموو ئەوشوێنانە ده‌كات خواردنه‌كانی لێ‌دروست ده‌كرێت.
وتی: یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیه‌ت پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە، ئه‌مه‌ش له‌رێی سەردانكردنی ئەوشوێنانەی خواردن و خواردنەوەكانی لێ‌دروست دەکرێت، پشكنین بۆ شوێنه‌كه و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن و ئه‌و خۆراكانه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنن ده‌كرێت و پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و هه‌موو ئه‌و مەرجانه‌ی تر كه‌پەیوەستن بە پیشەکانیانەوە ده‌كرێن.
وتیشی: له‌م مانگه‌دا سه‌ردانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان بۆ شوێنه‌كان زیاتر ده‌بێت بۆیه پێویسته هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه دروستده‌كه‌ن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری ته‌ندروستی سلێمانی مۆڵه‌تی كاركردنیان وه‌رگرتبێت و پابه‌نه‌دی مه‌جه ته‌ندروستیه‌كان بن، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رشونێك مۆڵه‌تی نه‌بێت یاخود سه‌رپێچی له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بكات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها: ئەو شوێنانەشی کاری هەویر و له مانگی ره‌مه‌زاندا ناوساجی دروست دەکەن نابێت (سۆده) بەکاربهێنن، لەبەرئەوەی پشکنینەکان دەریخستووە زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، لەکاتی پابەند نەبوون لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە سزای شووێنەکەو خاوەنەکەی دەدرێت.
ئازاد نەبی راشیگەیاند: پێشتر لەڕێی دەزگاکانی راگەیاندنەوە ئاگاداری دوکان و مارکێت و کارگەکانی بەرهەمهێنانی ئاوی لەدەبە نراو کراونەتەوە رێگە بە عەمبارکردن و گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە نادرێت لەبەر تیشکی خۆر یاخود شوێنێک پلەی گەرمیەکەی گونجاو نه‌بێت، به‌هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لیژنه هاوبه‌شه‌كان سزای سه‌رپیچیكاران ده‌دات.
نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی داواشی له هاوڵاتیانی شاری سلێمانی كرد، له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی و پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رجه‌كانی كاركردن به گشتی و به‌تایبه‌ت ته‌ندروستی له‌رێی (07708677777) یان لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك یاخود راسته‌وخۆ سكاڵاكانیان بگه‌یه‌ننه قائیمقامیه‌تی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێت.